حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سەردانی خۆرئاوای‌ موسڵ دەکات‌

  • کۆدی هه واڵ : 816212
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراق له‌ داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق هێزه‌كانی‌ سوریا و پۆلیسی‌ فیدراڵیی له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ به‌سه‌ركرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراق له‌ داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بادی‌ رۆڵی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانی‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كان بۆ ئازادكردنی‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ به‌رز نرخاندوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراق له‌ داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.

باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، داعش توانای‌ به‌رگری‌ نه‌ماوه‌ و هێزه‌كانی‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خێرا ناوچه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

19ی‌ شوباتی‌ رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ رۆژئاوای‌ موسڵی‌ راگه‌یاندو له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی‌ به‌ری‌ خۆرئاوا كۆنترۆڵكراون.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران