ئایا داعش لە موسڵ چەکی کیمیایی بەکارهێناوە؟

  • کۆدی هه واڵ : 817453
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نیە داعش چەکی کیمیاییی لە موسڵ بەکارهێنابێت

شەڕی موسڵ لە گەرمەی پێکدادانەکانیدایە بە پێی وتەی بەرپرسانی سەربازی عێراق داعش سەرەرای لە دەستدانی چەند ناوچەیەک لەو شارە بەرگری سەخت دەکات، پرسیار لەوەدایە ئایا داعش بۆ مانەوەی لە موسڵ چەکی کیمیاییی بەکار دەهێنێت؟

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نیە داعش چەکی کیمیاییی لە موسڵ بەکارهێنابێت.

محەمەد عەلی حەکیم باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی گفتوگۆی لەگەڵ دوو بەرپرسی حکومەتی بەغدا کردووە کە پێیان ڕاگەیاندووە هیچ بەڵگەیەک نیە کە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی داعش چەکی کیمیاییی لە موسڵ بەکارهێنابێت.

وتیشی " ئەو زانیاریەی حکومەتی عێراقی گەیاندووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کۆمەڵێک نیشانەیان لە بەردەستایە کە لە ٧ بریندارەوە وەریانگرتووە، ئەگەری هەیە لە شەڕی موسڵدا ماددەی کیمیاییی بەکارهاتبێت.

نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکی مانگی ئازارەوە چارەسەر بۆ ١٢ کەس کراوە کە پێدەچێت چەکی کیمیایییان بەرکەوتبێت و لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەیە.

پێشتر لیز گراند ڕێکخەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق ڕایگەیاندبوو پاش ئەوەی دووپاتدەکرێتەوە کە چەکی کیمیاییی لە موسڵ بەکارهێنداوە ئەوە دەچێتە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکاریەکی جددی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەکانە.

گراند لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند " هیچ پاساوێک نیە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیاییی و جیاوازی نیە قوربانیەکانی ئەو چەکە کیمیایییە کێیە".

ئاماژەی بەوەشکرد " داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن ودەستبەجێ  ڕێگە بە کەسانی پسپۆڕ بدەن لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخە بکەن کە وەکو دەوترێت چەکی کیمیاییی تیادا بەکارهاتووە ".

هەر لەوبارەیەوە سێ ڕۆژ پێش ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داعش ئەگەر بیتوانیایە چەکی کیمیاییی بەکاردەهێنا، وتیشی، بۆردومانکردنی ئەو فڕۆکانەیان لە موسڵ قەدەغەکردووە کە توانای پێکانی ئامانجەکانیان نییە بە وردی.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران