بەهۆی بۆردومانی ڕوسیا لە دێرەزور ۲۰۰تیرۆرستی داعشی کوژران+ڤیدیو

  • کۆدی هه واڵ : 849770
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
فڕۆكه‌كانی‌ روسیا كۆگایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ داعشیان به‌ئامانج گرتووه‌

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا رایگه‌یاند، هێزی‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كاروانێكی‌ درێژی‌ داعش-یان به‌ئامانج گرتووه‌و زیاتر له‌ 200 چه‌كداری‌ ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه‌.

به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كاروانه‌ی‌ داعش له‌رێگه‌دا بووه‌ به‌ره‌و شاری‌ دێره‌زوری‌ سوریاو به‌هۆی‌ به‌ئامانج گرتنیانه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزی‌ ئاسمانی‌ روسیاوه‌ 200 چه‌كدار كوژراون.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، داعش هێزه‌كانی‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ دێره‌زور كۆكردووه‌ته‌وه‌، دوای‌ ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌ وشكانییه‌كانی‌ سوریاو هێزی‌ ئاسمانی‌ روسیا له‌باشوری‌ پارێزگای‌ ره‌ققه‌و خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ حمس.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا راشیگه‌یاندووه‌، فڕۆكه‌كانی‌ روسیا هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ داعش-یان به‌ئامانج گرتووه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران