وەزارەتی هەواڵگری ئێران رایگەیاند، دوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و بەهەمانگی لەگەڵ كەس وكاری "تیرۆریستەكان" 41 كەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیركردووە.
دوابەدوای چەندین ئۆپڕاسێونی ئەمنی وەزارەتی هەواڵگری (ئیتلاعات) و بە هاوکاری خەڵکی وەتن دۆستی ئێرانی چەندین تیرۆرستی وەهابی لە محافزەکانی کرماشان، کوردستان، ئەزەربایجان و تاران دەست بسەر کران و ڕەوانەی مەکەزی پۆلیس کران بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران رایگەیاند، دوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و بەهەمانگی لەگەڵ كەس وكاری "تیرۆریستەكان" 41 كەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیركردووە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: وەزارەتی هەوڵگری لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا بەڵگەو كەرەستەی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دەستیان بەسەرداگیراوە.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، دوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و بەهەمانگی لەگەڵ كەس وكاری "تیرۆریستەكان" ئەمڕۆ هەینی 41 كەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیركردووە.
5ی ئەم مانگە، دوو هێرشی یەك لەدوای یەك كرایە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت و بەهۆیەوە لانیكە 17 كەس كوژران و نزیكەی 50 هاوڵاتی دیكە برینداربوون، دوای رووداوەكەش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكە راگەیاند.
پێشتر وەزارەتی هەواڵگری ئێران لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاری پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزەكانی پۆلیس توانیویانە ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیربكەن، كە پەیوەندییان بەهێرشە تیرۆریستیەكانەوە هەیە بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی ئیمام خومەینی.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە ئۆپراسیۆنەكەی ئەمڕۆ برێكی زۆر چەكو تەقەمەنی و پشتێنی بۆمب رێژكراو و ئامێری پەیوەندیكردن و دۆكۆمێنتی ساختە دەستیان بەسەرداگیراوە.
هێرشهكانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر تاران داعش بهرپرسیارێتی له ئهنجامدانیان راگهیاند.
پێشتر مهحمود عهلهوی وهزیری ئاسایشی ئێران له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاندبوو "ژمارهیهك تیرۆریست دهستگیركراون كه پهیوهندییان به هێرشهكانی دوێنێ وه ههبووه".
وتیشی، "لهدوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 100 هێرشی تیرۆریستمان پوچهڵكردووهتهوه".