۱۰ فڕۆکەی جەنگی سوپای پاسدارانی ئێران چووە قوناغی بەکار هێنان

۱۰ فڕۆکەی جەنگی سوپای پاسدارانی ئێران چووە قوناغی بەکار هێنان

۱۰ فڕۆکەی جەنگی بۆمب هاوێژ لە جۆری سۆخۆ ۲۲ی سوپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانی شارەزایانی ئێرانی چووە قوناغی بەکار هێنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاساران، بە ئامادە بوونی محەمەد عەلی جەعفەری، سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران، ۱۰ فڕۆکەی جەنگی بۆمب هاوێژ لە جۆری سۆخۆ ۲۲ی سوپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانی شارەزایانی ئێرانی چووە قوناغی بەکار هێنان.

سەردار ئەمیرعەلی حاجی زاە فەرمادەی هێزی ئاسمانی لەم ڕێوڕەسمە وتی: فڕۆکەی جەنگی سۆخۆ ۲۲ توان و لێهاتووی سەربازی ئەم سەردەمەی نییە، بەڵام بە پشتیوانی و کاری بێ وچانی شارەزایانی ناوخۆی ئاستی هێزی سەربازی ئەم ۱۰ فڕۆکە بەرز کراوەتەوە.

وتیشی ئێستە ئەم فڕۆکانە دەتوانن بۆمبی زیرەک و خاڵ هاوێژی پەنجەیی لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن و لە مەیدانەکانی شەڕ دەتوانن لە مەودای تەنیا چەند کیلۆمەترێک پەیوەندی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بکەن و زانیاری وەربگرن. لە داهاتوویەکی نزیکیش مووشەکی کروزی زەمین بە ئاسمان بە توانی لێدانی ۱٥۰۰ کیلۆمەتر لە سەر ئەم فڕۆکانە جێگیر دەکەین.

حاجی زادە وتی: لە کاتی هێرش کردنی داعش بەهۆی نەبوونی هێزی ئاسمانی شارەکانی عێراق یەک لە دوای یەک دەکەوتن، ئێمە بە ۱۰ ڕۆژ ڕاهێنان بە فڕۆکەوانە عێراقییەکان هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتەمان دیسان لە سەرپا خستەوە. هەر بۆیە هێزی ئاسمانی عێراق ئەمجارە بە فڕۆکەی سۆخۆ ۲٥ چووە شەڕی داعش.

ئەو جەختی کرد: ماوەی ۲٨ ساڵە ئەم فڕۆکانە لە ئێران کاریان پێ ناکرێت بەڵام سوپای پاسداران جارێکی دیکە ئەم فڕۆکە لە کار کەوتووانەی دروست کردووەتەوە و بە ڕۆژیشی کردوون.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە سەرلەشکەر جەعفەری سپاسی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی کرد و وتی: لە سەر چالاکی و هەوڵی زانایانی سوپای پاسداران ئەم فڕۆکانە جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ ناو بەرەکانی هێزی ئاسمانی ئێران.

ئەو زیادی کرد: ئەمڕۆ هیچ زانستێکی سەربازی لە جیهاندا بوونی نییە کە سوپای پاسداران بە دەستی نەهێنابێت و بۆ بەرگی لە وڵات بەکاری نەهێنێت.
................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران