کۆتایی بێنن بەهێرشەکان بۆ سەر عەفرین

کۆتایی بێنن بەهێرشەکان بۆ سەر عەفرین

داوای لەتورکیا کرد ھێرشە سەربازییەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ حکومەتی ئێران، داوای لەتورکیا کرد ھێرشە سەربازییەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت، لەبەرئەوەی بەم ھێرشە سەربازییە حکومەتی تورکیا سەروەری خاکی سوریای پێشێل کردووەو دەبێتەھۆی زیادکردنی گرژی لەناوچەکەدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لەلێدوانێکدا بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ووتی "پێویستە تورکیا ھێرشە سەربازییەکەی ڕابگرێت و ڕێز لەسەروەری خاکی سوریا بگرێت."

ووتیشی "کردەوەکانی تورکیا نائارامی و ناسەقامگیری و تیرۆر لەسوریا زیاد دەکات."

ھەروەھا ووتیشی "ئێران لەگفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ تورکیا و ڕووسیادا سەبارەت بەدواین گۆرانکارییەکانی سوریا."

لە ٢٠ی مانگی رابردووەوە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، دەستیپێکردووەو تا ئێستا شەڕ لەسەر سنوورەو شەڕڤانان بەرگری دەکەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران