کوەیت دیپلۆماتەکانی ئێرانی کەم دەکاتەوە

  • کۆدی هه واڵ : 843413
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

دەسەڵاتدارانی کوەیت فەرمانیان داوە بە دەرکردنی باڵیۆزی کوەیت و 14 دیبلۆماتکاری ئەو وڵاتە بەتۆمەتی پەیوەندییان بە شانەیەکی "سیخوڕیی و تیرۆەوە."

میدیا ئێرانی و کوەیتییەکان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە دەسەڵاتدارانی کوەیت فەرمانیان داوە بە دەرکردنی باڵیۆزی کوەیت و 14 دیبلۆماتکاری ئەو وڵاتە بەتۆمەتی پەیوەندییان بە شانەیەکی "سیخوڕیی و تیرۆەوە."

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هەروەها حکومەتی کوەیت یاداشتێکی ناڕەزایەتی رەوانەی باڵیۆزخانەی ئێران لەو وڵاتە کردووە و تیایدا ئاگاداری کردووەتەوە بەداخستنی پاشکۆی ڕۆشنبیری و نووسینگەی سەربازی. ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە کە کوەیت تەنها لە کۆی 19 دیبلۆماتکار تەنها رێگەی بە چوار دیبلۆماتکاری ئێرانی داوە لە وڵاتەکەیاندا بمێنێتەوە.

ئەو ئاژانسە ئێرانییە بڵاویکردوەرەوە "لەژێر فشاری سیاسیی سعودییە و تۆمەتە بێ بنەماکاندا، کوەیت داوای کردووە عەلی رەزا عینایەتی باڵیۆزی ئێران لە کوەیت وڵاتەکە جێبهێڵێت."

هەر لەو چوارچێوەیەدا بە هۆی خراپ بونی باری دیپلۆماتیک لە نیوان ئێران و سعودیە، سعودییە پێشوازیی لە رێوشوێنەکانی کوەیت کرد لەبەرامبەر ئێران.

ئەو ھەنگاوانەی کوەیت-یش دوای تاوانبارکردنی " گروپی عەبدەلی"دێت بە ھەبوونی پەیوەندی بە ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنانی.تۆمەتێک کە ئێرن و حیزب واڵا چەندین جار رەتیان کردوەتەوە.

سەرەتای ئەو دۆسیەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئابی ٢٠١٥، ئەو کاتەی وەزارەتی ناوخۆی کوەیت دەستگیرکردنی ئەندامانی شانەیەکی " تیرۆرستی" و دەستبەسەرداگرتنی چەکی لەناوچەی " عەبدەلی" لەباکوری کوەیت-ی پایتەخت راگەیاند.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران