ڕووسیا: لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێککەوتین بۆ لەناوبردنى بەرەى نوسرە لە سوریا

  • کۆدی هه واڵ : 868243
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ڤالێرى گراسیمۆڤ سەرۆک ئەرکانى سوپاى ڕووسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک ئەرکانى وڵاتانی ئێران و تورکیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە چەکدارەکانى بەرەنى نوسرە لە سوریا لەناوببەن

ئاژانسى هەواڵى سپوتنیک بڵاویکردەوە، ڤالێرى گراسیۆڤ سەرۆک ئەرکانى سوپاى ڕووسیا، خولوسى ئاکار سەرۆک ئەرکانى سوپاى تورکیا و محەمەد باقرى سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئێران لە شارى سوچیى ڕووسیا لەبارەى قەیرانى سوریاوە کۆبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک ئەرکانەکانى ڕووسیا و ئێران و تورکیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، گروپە چەکدارەکانى داعش و بەرەى نوسرە کە بە ناوى فەتحى شامەوە لە سوریا کار دەکەن، بکەنە ئامانج و لەناویان ببەن.

لەو بارەیەوە وەزارەتى بەرگریى ڕووسیا ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هەر سێ وڵاتى ڕووسیا و تورکیا و ئێران هەنگاو هەڵدەگرن بۆ هەماهەنگیى زیاتر لە پێناو لەناوبردنى گروپە چەکدارەکانى داعش و بەرەی نوسرە کە لە ئێستادا لە ئیدلبى سوریادا بەناوی فەتحى شامەوە خۆی ناساندووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە گراسمیۆڤ ڕایگەیاندووە، قۆناغى کردەى سەربازى کارا لە سوریا کۆتایى پێهاتووە.

کۆبوونەوەى ئەو ٣ سەرۆک ئەرکانەى ڕووسیا و تورکیا و ئێران بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنى سوچى لە نێوان گروپ و لایەنە جۆراجۆرەکانى سوریا بە سەرپەرشتیى ڕووسیا بۆ کۆتایهاتن بە قەیرانى سوریا. هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیرانى دەرەوەى ئێران و تورکیا و ڕووسیا کۆبوونەوەیەکیان لە تورکیا ئەنجامدابوو و بۆ گەیشتن بە دوا بڕیاریش لەبارەى ناوەرۆکى سوچییەوە پوتین لە ڕووسیا چاوى بە بەشار ئەسەد کەوتووە و بڕیاریشە بە جیا چاوى بە ڕۆحانى و ئەردۆغانیش بکەوێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران