چارەنوسی بەشار ئەسەد دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم كۆبونەوەیەكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا

  • کۆدی هه واڵ : 850120
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

لەسەر داهاتووی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا نەگەیشتن بەرێككەوتن

كۆبونەوەیەكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كە رۆژی سێشەممە، لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، بەبێ گەیشتن بەهیچ ئەنجامێك كۆتایی پێهات، دوای ئەوەی لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە لەسەر داهاتووی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا نەگەیشتن بەرێككەوتن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دەستەی باڵای دانوستانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەگەڵ دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو كۆبوونەوە، كە ئەوانیش سەكۆی قاهیرەو سەكۆی مۆسكۆ بوون، لەهەوڵێكدا بۆ گەیشتن بەكۆدەنگییەك لەبارەی ستراتیژییەتێكی هاوبەش بۆ دانوستان.

هاوكات ستیڤان دیمستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا، داوای لەئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەكرد ەك ریزەكانی خۆیان یەكبخەن، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا حەوت گەڕی دانوستان بەرێوەچوون، سەرجەمیان بێ هیچ دەرەئەنجامێك كۆتاییان پێهات، چارەنوسی بەشاری ئەسەد ئاستەنگی سەرەكی ئەو دانوستانانەبوون.

ئەحمەد رەمەزان، لەدەستەی باڵای دانوستانەكان رایگەیاند، "نوێنەرانی سەكۆی مۆسكۆ ئامادەنەبوون لەسەر هیچ دەقێك رازی ببن، كە ئاماژەبێت بەداوای گەلی سوریا بۆ رۆیشتنی ئەسەدو، نەبوونی هیچ رۆڵێكی لەقۆناغی داهاتووی سوریادا".

هەفتەی رابردوو، دیمستۆرا ئومێدی خۆی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی دانووستانێكی ئاشتی "راستگۆو جەوهەری" لەمانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چەندین ناوچەی گرنگی سوریا-یان لەدەستدا كەپێشتر لەژێر دەستیاندا بوو، لەناویشیاندا حەلەب، كەلەلایەن سوپای سوریاوە كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.

لەگەڵ پاشەكشەی بارودۆخی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا، پسپۆڕان لەو بڕوایەدان كە رژێمی سوریا هیچ فشارێكی ئەوتۆی لەسەر نییە بۆ سازشكردن لەكاتی بەرێوەچوونی دانووستانەكاندا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران