پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ حاجیانی بەیتوڵڵاهی لحەرام

پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ حاجیانی بەیتوڵڵاهی لحەرام

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا بو حاجیانی بەیتوڵڵاهیلحەرام ، دیاری کردنی ژوانگەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بە هێمایەک بۆ یەکگرتوویی و ئۆمەت سازیی ئیسلام زانی و بە ئاماژە بە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا لە نێو موسوڵمانان جەختی کردەوە : دەبێ بە وشیاری، ئەم سیاسەتە شەیتانیە پوچەڵ بکرێتەوە و حەج و بەرائەت لە موشریکان ، رێخۆشکەری ئەم وشیاریەیە .

دەقی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن قازی عەسکەر نوێنەری وەلی فەقیە و سەرپەرستی حاجیانی ئێرانی لە سەحرای عەرەفات خوێندرایەوە ، بەم جۆرەیە :

بسم‌ اﷲ‌ الرّحمن‌ الرّحیم

و الحمد للّه و الصّلاة علی رسوله المصطفی و آله الاطهار الابرار و صحبه الاخیار. قال اللّه تعالی:  وَ اَذِّن فِی النّاسِ بِالحَجِّ یَأتوکَ رِجالًا وَ عَلی کُلِّ ضامِرٍ یَأتینَ مِن کُـلِّ فَجٍّ عَمیقٍ ‍‍× لِیَشهَدوا مَن‍ـافِ‍ـعَ لَهُم  وَ یَذکُرُوا اسمَ اللهِ فیِّ اَیّامٍ مَعلومات.

ئەم ئاوازە عەرشیە هەروا دڵان بانگ دەکات و لە هەوراز و نشێوی سەدە و سەردەمەکانەوە ، مرۆڤایەتی بانگشێت دەکا بەرەو تەوەری تەوحید و تاکانەپەرستی .  هەموو مرۆڤەکان ، بەردەنگی ئەم بانگەوازە ئیبراهیمیەن  و شانازن پێی ، هەرچەند کە هەندێ گوێچکە نەیبیسن و دڵانی ژێر حیجابی غەفڵەت و نەزانی ، لێی بێبەش بمێنن و ئەگەرچی کەسانێک لێوەشاوەیی ئامادەبوون لەم خوانە جیهانیە و هەمیشەییە لە خۆیاندا نەڕەخسێنن  یان بە هەر هۆیەکەوە تەوفیقی ئەوە بەدەست نەهێنن .

ئێستا ئێوە ئەم بەختەتان هەیە وپێتان ناوەتە مەڵبەندی ئەمنی میوانسەرای ئیلاهی .  عەرەفات و مەشعەر و مینا ، سەفا و مەروە و بەیت ،  مەسجیدولحەرام و مەسجیدونەبی ، لە هەر شوێنێکی ئەم ریوڕەسم و مەشاعیرانە دا ، هەرکام پارچەیەک لە زنجیرەی مەعنەویەت و عروجی رۆحی بۆ حاجیەکە کە قەدری ئەم تەوفیقە بزانێ و بۆ پاککردنەوەی خۆی سوودی لێوەردەگرێ و بۆ باقی تەمەنی خۆی تۆشەی لێوەرگرێ .

خاڵی گرنگ کە هەر مرۆڤێکی بیرمەند گوێ قوڵاخ و هەستیار دەکات ، دیاریکردنی ژوانگەیەکی هەمیشەیی بۆ هەموو خەڵک و هەموو نەوەکان و لە تێکڕای ئەم ساڵانەدا ، لە شوێنێکی تایبەت و لە  بازنەیەکی زەمەنی تایبەت دایە . ئەم یەکیەتیەی کات و شوێن ، یەکێک لە نهێنیە سەرەکیەکانی فەڕزی حەججە .

بێگومان یەکێک لە باڵاترین نمونەکان بۆ «لِیَشهَدوا مَن‍ـافِ‍ـعَ لَهُم»  هەر ئەم دیدارەی ساڵانەی تاکەکانی ئۆمەتی ئیسلامیی لە ژێر سایەی ماڵی خوادایە و ئەوە ، نهێنی یەکیەتی ئیسلامیی و هێمای ئۆمەت سازیە کە دەبێ لە ژێر سێبەری بەیتوڵڵادا بێت . ماڵی خوا هی هەمووانە : سَ‍ـواّْءَ العـاکِفُ فیهِ وَ الب‍ـاد.
حەج ، لەم شوێن و لەم کاتەدا ، هەمیشە و لە هەموو ئەم  ساڵانەدا ، بە زمانی پاراو و بەرز و لۆژیکی ئاشکرا ، موسوڵمانان بەرەو یەکیەتی بانگ دەکات  و ئەوە بەپێچەوانەی ویستی دوژمنانی ئیسلامە کە لە سەردەمەکاندا و بە تایبەتی لەم سەردەمەدا ، موسوڵمانانیان بۆ بەگژیەکداچونەوە هان داوە و هان ئەدەن .

 ئەمڕۆ کە سەیرێکی ئاکاری ئەمریکای  زۆردار و تاوانکار بکەن ، سیاسەتی سەرەکیی ئەوان لە هەمبەر ئیسلام و موسوڵمانان ، شەڕ نانەوەیە . ویست و هەوڵی چەپەڵیان ، کوشتاری موسوڵمانان بە دەستی یەکترە . ستەمکارانێک بە گژ گیانی  مەزڵووماندا کردن ، پشتیوانی کردن لە لایەنی ستەمکارو  سەرکوتکردنی لایەنی مەزڵووم   بە بێ زەییانەترین شێوە بە دەستی ئەو ، و خۆشکردنی ئاگری ئەم فیتنە سامناکە . موسوڵمانان دەبێ وشیار بن و ئەم سیاسەتە شەیتانیە پوچەڵ بکەنەوە . حەج رێخۆشکەری ئەم وشیاریەیە و ئەوەیە فەلسەفەی دووری کردن لە موشریکان و زۆرداران لە حەجدا .

یادی خوا ، رۆحی حەججە . لە هەر کاتێکدا دڵانی خۆمان بەم بارانی رەحمەتە ، پڕ کەین لە ژیان و شادمانی و، تەوەکول و متمانە  کە ئەسڵ و سەرچاوەی دەسەڵات و شکۆ و دادوەری و جوانیە ، لە دڵی خۆماندا ریشەدار بکەین . لەو حاڵەتەدا بەسەر پیلانی دوژمندا سەردەکەوین .

 حاجیانی ئازیز ، دوعا بۆ ئۆمەتی ئیسلامی و مەزڵوومان لە سوریا و عێراق و  فەلەستین و ئەفغانستان و یەمەن و بەحرێن و لیبی و پاکستان و کشمیر و میانمار و شوێنەکانی دیکە لە بیر مەکەن و بڕانی دەستی ئەمریکا و موستەکبەرانی دیکە لە خواوەند داوا بکەن .

والسّلام علیکم و رحمة اللّه
سیّدعلی خامنه‌ای
۲۸ مردادماه۱۳۹۷
مصادف با ۷ ذی‌الحجّة ۱۴۳۹

..................


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران