وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران:

په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق له‌ هه‌ر دۆخێکدا نزیک و باش ده‌مێنێته‌وه‌

په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق له‌ هه‌ر دۆخێکدا نزیک و باش ده‌مێنێته‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیاییدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق کرد و وتی: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ هه‌ر دۆخێکدا نزیک و باش ده‌مێنێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیاییدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق کرد و وتی: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ هه‌ر دۆخێکدا نزیک و باش ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق لێدوانی نوێی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ دوای هاتنی موقته‌دا سه‌در ڕۆڵی ئێران له‌ عێراق که‌م ڕه‌نگ ده‌بێته‌وه‌، وتی: لام وانییه‌ که‌ گومان کردن و دووباره‌ کردنه‌وه‌ی لێدوانی بڕێک مێدیا لێره‌ کاریکی دروست بێت. چون په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق له‌ هه‌ر دۆخێکدا بێت وه‌ک خۆی به‌ باشی و نزیک ده‌مێنێته‌وه‌.

قاسمی زیادی کرد: ئێمه‌ گه‌شبینین که‌ داهاتووی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات باش ده‌بێت و بۆ ئێمه‌ش جێگه‌ی ڕێزه‌ و دڵنیاشین به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوکاری کردنی یه‌کتر و باس کردنی ئه‌م شتانه‌ش بڕیار دانی به‌ په‌له‌یه‌ و نابێت په‌له‌ بکه‌ین.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ وڵاتی عێراق به‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌زانین که‌ سیاسه‌تی خۆیی هه‌بێت و ڕێزیش ده‌گرین له‌ ده‌نگ دانی خه‌ڵک و پارلمانی ئه‌و وڵاته‌، چون ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ دوای عێراقێکی سه‌قامگیر و ئه‌من بووین و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته‌ هۆی سه‌قامگیری زیاتر له‌م وڵاته‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی حزبوڵا وتی: گه‌ماڕۆدانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حزبوڵا نابه‌جێ و هه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری نابێت و مێژووش نیشانی داوه‌ که‌ گوشار کردن بێ سووده‌. حزبوڵا به‌ره‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییه‌ و ئێمه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ دیمان که‌ خه‌ڵک چۆن ده‌نگیان پێدا. که‌واته‌ ئه‌م کارانه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان کاریگه‌ری نابێت.

قاسمی سه‌باره‌ت به‌ قسه‌ی ڕووسییه‌کان بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ سووریا وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ دانوستان داین و له‌گه‌ڵ تورکیا و ڕووسیاش له‌ چوارچێوه‌ی ئاستانه‌ له‌ دانوستان داین و بڕێک قسه‌ که‌ ڕه‌تیش کرایه‌وه‌، قسه‌ی تاکه‌ که‌سی خۆیانه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌.
....................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران