واشنتۆن 12 مەرج بۆ لابردنی سزاكانی سەر ئێران دادەنێت

واشنتۆن 12 مەرج بۆ لابردنی سزاكانی سەر ئێران دادەنێت

ئەمەریكا 12 مەرجی سەرەكی بۆ ئێران داناوە بۆ لابردنی سزاكانی سەری و دەسـتپـێكردنەوەی پەیوەندی دیـپـلۆماسی و بازرگانیـیەكان لەگەڵیدا و هەروەها بوژاندنەوەی ئابوریـیەكەی

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، چیتر واشنتۆن لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران وتووێژ ناكات، بەڵكو كۆمەڵێك داواكاری هەن كە دەبێت ئێران جێبەجێیان بكات تاوەكو ئەمەریكا لە بەرامبەریدا هەڵوێستی بگۆڕێت.

مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوێنێ لە وتارێكدا سیاسەتی نوێی واشنتنۆی بەرامبەر ئێران خستەڕوو ئاماژە بەوەكرد، ئەمەریكا 12 مەرجی سەرەكی بۆ ئێران داناوە بۆ لابردنی سزاكانی سەری و دەسـتپـێكردنەوەی پەیوەندی دیـپـلۆماسی و بازرگانیـیەكان لەگەڵیدا و هەروەها بوژاندنەوەی ئابوریـیەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو وڵاتە بووەتە مایەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر واز لە سیاسەتانەی نەهێنێت، ئەوا قورسترین سزای بەسەردا دەسەپـێنرێت".

لەبارەی مەرجەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئێران مایك پەمپیۆ وتی، چیتر واشنتۆن لە بارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران وتووێژ ناكات، بەڵكو كۆمەڵێك داواكاری هەن كە دەبێت ئێران جێبەجێیان بكات.

مەرجەكانی واشنتۆن بۆ ئێران

یەكەم، دەبێت ئێران تەواوی ڕەهەندە لەشكریـیەكانی سیستەمی ئەتۆمی خۆی ئاشكرابكات و بەردەوام ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات پـشكنین بكات.

دووەم: پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و هەوڵ نەدات كار لەسەر پـلۆتۆنیۆم بكات و ڕیاكتەری ئەتۆمی دابخات ئەوەی بە ئاوی قورس كاردەكات.

سێـیەم: مۆڵەتی بێ سنوور بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات لەوەی دەستی بگات بە هەموو دەزگا ناوكیـیەكان، بە لەشكری و نا لەشكریشەوە.

چوارم: سنوورێك دابنێت بۆ بڵاوكردنەوەی موشەكی بالیستی و هەڵدانی ئەو موشەكانەی دەكرێت كڵاوەی ناوكیان لێببەسترێن.

پـێنجەم: ئازادكردنی هاوڵاتیانی ئەمەریكایی و هەموو هاوڵاتیانی وڵاتانی هاوپەیمان.

شەشەم: سنوورێك دابنێت بۆ پـشتیوانیكردن لە گروپە تێرۆرستیـیەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەكو حزبوڵڵا و بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی.

حەوتەم: ڕێز لە حكومەتی عێراق بگرێت و ڕێگەبدات چەكداماڵینی ملیشیا شیعەكان بكرێت.

هەشتەم: سنوورێك بۆ پشتیوانیكردنی حوپیـیەكان دابنێت و كاربكات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی لە یەمەن.

نۆیەم: كشانەوە لە سوریا و كشانەوەی فەرماندەكانی لەوێ.

دەیەم: دانانی سنوورێك بۆ پـشتیوانیكردنی لە تاڵیبان و قاعیدە و ڕێكخراوی دیكەی تێرۆرستی لە ئەفغانستان.

یازدەهەم: دانانی سنوورێك بۆ پشتیوانیكردن لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئەوەی پشتیوانی لە تێرۆرستان دەكات لە جیهاندا.

دوازدەهەم: دانانی سنوورێك بۆ ئەو ڕەفتارانەی جێی هەڕەشەن بۆ سەر دراوسێـیەكانی كە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەمەریكان، ئەمەش مەسەلەی هەڕەشەی وێرانكردنی ئیسرائیل و لەناوبردنی دەگرێتەوە وە هەروەها هەڵدانی موشەك بۆ سەر سعودیـیە و ئیمارات و هەڕەشەكردن لە هاتوچۆی دەریایی و هێرشی ئەلیكترۆنی.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران