سەردار قاسمی سولەیمانی لە جەمعی قوتابیانی جامیعەی ئیمامی حوسەین

هەندێک خەوی قورسیان بۆ ئێمە دیوە/لە مێژوو دا ئەوها وەحشیگەریەکمان نەبووە/جەبهەی مقاومەت بەسەر موستەکبری دا سەرکەوتون.

  • کۆدی هه واڵ : 843122
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئەمریکا و ئیسرائیل وا بیر دەکەنەوە کە بە دروست کردنی جەریانێک ، هێزێکی ئیعتیقادی و مەزهەبی دەتوانن ئێران بشکێنن بەڵام دەرنجامی چی بوو؟

فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل وا بیر دەکەنەوە کە بە دروست کردنی جەریانێک ، هێزێکی ئیعتیقادی و مەزهەبی دەتوانن ئێران بشکێنن بەڵام دەرنجامی چی بوو؟ بە تەداخول کردنی زانایان و مەرجعیەتی باڵا و دروس کردنی هێزی حەشدی شەعبی ، بە هێزێکی ئیعتیقادی و مەزهەبی خەڵک ڕێگریان لە هێزی داعش و بیرۆکەکەیان کرد.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، سووریا پردی نێوان "بەرەی خۆڕاگرییە"‌ و شکستھێنان لە سووریا شکستی ئەوانیشە، و وتی، ئامانجی داعش ھاتن بوون بەرەو ئێران.

قاسم سلێمانی، لە دیداری خوێندکارانی زانکۆدا، ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر شت لە سەرکەوتنی ئێران لە ناوچەکە کاریگەرییان ھەیە بەڵام"لە ھەموو گرنگتر بڕوای خەڵکی ئێران، و ھۆشیاری ڕێبەری باڵایە"‌.

"کاتی خۆی ئیمام خومەینی بە سەرۆکی سۆڤیەت، گۆڕباچۆفی وت، کە من ھەر لە ئێستاوە دەنگی وردبوونی جەستەی سۆڤیەت دەبیستم، ئەوان گوێیان پێنەدا، بەڵام دوای چەند ساڵ سۆڤیەت، ئەو ھەرەسە گەورەی سەند، ئەمەش مانای ھۆشیاری ڕێبەرانی ئێرانە، ھەڵبەت ئێوەش، و تەنانەت کرێکارێکی ئاسایش دەتوانێت بە وەھا ئاگادارییەک، و پلەیەک بگات ئەگەر ئیمانی بەھێزی ھەبێت"سلێمانی وای وت.

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ، وتی، ڕووداوەکانی ناوچەکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا "ھەمووی بۆ گورز وەشاندن لە شۆڕشی ئیسلامی داڕێژرابوون، بەڵام دیمان کە دۆڕاندیان، و ئێمە،‌ و بەرەی خۆڕاگری سەرکەوتین، سووریا پردی نێوان بەرەی خۆڕاگرییە، زۆر ئاساییە تێبگەین کە شکست ھێنان لە سووریا شکستی ئێمەشە".

باسی لە کۆمەڵکوژی سپایکەر کرد، و وتی، تەنیا لە یەک ڕۆژ دوو ھەزار، و ۲۰۰ لاوی عێراق-یان بە دەست بەستراوی سەربڕی، بە بەرچاوی دایکیانەوە منداڵانی کۆرپەیان لەباوشیان دەرھاورد، و "زیندوو زیندوو کۆرپەکانیان سووتاند، بۆ ئەوەی دایکەکانیان بە کۆیلەی ببەن. بە ھەزاران کچ و ژنی ئێزدی بێ تاوانیان بە کۆیلەی بردووە و ھێشتا چارەنووسی زۆربەیان ڕوون نییە".

بە بڕوای ئەو، ئامانجی سەرەکی داعش، دوای داگیرکردنی ناوچەکە، ھاتن بوو بەرەو ئێران ، "ئێمە نابێت ئەم ڕاستیانە لەگەڵ سیاسی کاری پێکەوە قاتی بکەین، چون ئەمانە ڕاستین و لە مێژوودا دەمێننەوە".‌


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران