پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری شۆڕش بە بۆنەی ڕوداوی دڵ تەزینی بومەلەرزە لە خۆر ئاوای وڵات

هەموو دامودەزگا پەیوەندی دارەكان بە پەلە و بە هەموو هێزێكیانەوە بگەنە فریایی برینداران

  • کۆدی هه واڵ : 866608
  • سه ر چاوه : CKB.ABNA24
Brief

ئەوی كە لە ئەستۆی مەسولەكان دایە ئەوەیە كە هەر لە سەرەتای ئەم بومەلەرزەیە دا بە هەموو هێز و توانای خۆیان بگەنە فریای برینداران بە تایبەت ئەوانەی كە لە ژێر ماڵەڕوخاوەكان دا ماون و بە سود وەرگرتن لە ئەو ئامێر و دەزگایانەی كە لە بەردەست دایەڕێگری بكەن لە زیاتر بونی ژمارەی كوژراوەكان.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ دوای  ڕوداوی دڵ تەزێنی بومەلەرزە لە خۆر ئاوای وڵات كە بو بە هۆی گیان لە دەست دان و بریندار بونی هەندێك لە هاوڵاتیانی ئازیزمان، ئایەتوالله خامنەیی ، ڕێبەری شۆری ئیسلامی ئێران بە بەیاننامەیەك دوای سەرەخۆشی بە میلەتی ئێران ، بەتایبەت بە خەڵكی ئازیزی كرماشان تاكیدیان كردەوە: هەموو داموو دەزگا پەیوەندی دارەكان بە زوترین كات بگەنە فریای زامارەكان و ئەوانەی لە ژێر كەلاوەكان دا ماون.

مەتنی پەیامیڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

هەواڵی بومەلەرزە لە خۆر ئاوای وڵات كە بوە هۆی مردن هەندێك لە هاوڵاتیانی ئازیزمان و بریندار بونی بەشێكی زیاتریان و زیانێكی زۆری بە بار هێناوە، بە من گەشت . وەزیفەی مەسئولە كان ئەوەیە كە هەر لە سەرەتای ئەم ڕوداوە دا بە هەموو هێز و تواناكانیانەوە بگەنە فریاری ئەو خەڵكە بێ پەنایە بەتایبەت ئەوانەی لە ژێر كەلاوەكان دا ماون و بەیارمەتی گرتن لە ئامێرە پێشكەوتوەكان ڕێگری بكەن لە بەرز بونەوەی ئاماری كوژراوەكان، هێزی ئەمنی و سوپا و بەسیج ، بە زۆترین كات یارمەتی ئەو كەسانە بدەن كە لە ژێر كەلاوەكان دان و زامارەكان بگەیەنە خەستەخانە و دامو دەزگا حكومیەكان و ئەهلیەكان هەموو توانیا خۆیان بخەنە گەڕ بۆیارمەتی دانی ئەو هاو نیشتیمانیانە. من لە تای دڵمەوە، ئەم ڕوداوە دڵ تەزێنە و موسیبەت بارە بە میلەتی ئێران و كرماشان و بەتایبەت خاو خێزانی ئەو كسانەی كە موسیبەت بارن سەرەخۆشی دەكەم و داوا لە خوای گەورە دەكەم كە ئەم موسیبەت و ڕەنجە بكات بە ماییەیڕەحمەت و فەزلی بە سەر مان دا و سەبری میلەت بەرز بكاتەوە. لە هەموو ئەو كەسانەی كە دەتوانن بە هەر شێوەیەك یارمەتی هاوڵاتیان مان بدەن داوا دەكەم كە لەیارمەتی ئەو خەڵكە بێ پەنایە دریخی مەكەن .

والسلام علیکم و رحمە الله

 

سەیّد عەلی خامنە‌ای

 

۲۲آبان ۱۳۹۶

 

............

كۆتایی پەیامی/ ۲۱۸


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران