هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ تاران رێكبخاتەوە

هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ تاران رێكبخاتەوە

پێشبینی ناكەم وا بە زوویی پەیوەندییە سیاسییەكان وەك جاران ئاسایی ببنەوە بەڵام هێشتنەوەی نوێنەرایەتییەكەمان لە ئێران، ئومێدی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان زیاد دەکات

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ “پێشبینی ناكەم وا بە زوویی پەیوەندییە سیاسییەكان وەك جاران ئاسایی ببنەوە و شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێنە تاران، بەڵام هێشتنەوەی نوێنەرایەتییەكەمان لە ئێران، ئومێدی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان و گەڕانەوەیەتی بۆ دۆخی جاران”، پێشیوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بەشێوەیەكی كۆنكرێتی و باشتر لە جاران رێكبخاتەوە “ئەم سیاسەتەی ئێستاش بە راست دەزانم كە هەوڵ دەدات بە دراوسێكان بڵێ دەبێ پەیوەندییەكی باشتر دروستبكەین و درەنگیشە بۆ ئەوە”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی زۆربەی شارەكانی ئێرانی تەنییەوە. بەڵام ئەمجارە جیاوازییەكە ئەوەبوو كە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە وریاییەوە دۆخەكەیان خوێندەوە و زۆرتر لە شارەكانی دیكە درێژەی هەبوو، هەندێك لە بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند كە پلانی خۆپیشاندانەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەفغانستانەوە داڕێژراون، وەك ئاماژەیەك بۆ رۆڵی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. بەڵام نازم دەباغ دەڵێ رەتكردنەوەی ئەو قسانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كاریگەریی باشی هەبوو، دڵنیایی دایە ئەوان”.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران