حەسەن ڕۆحانی

هیچ بوارێک بۆ دووبارە گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمییەکە نییە

هیچ بوارێک بۆ دووبارە گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمییەکە نییە

ڕۆحانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان وڵاتەکەی و شەش زلهێزەکەی جیهان بە "باش" وەسفدەکات

سەرۆک کۆماری ئێران رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان وڵاتەکەی و شەش زلهێزەکەی جیهان بە "باش" وەسفدەکات و دووبارە گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە رەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر رێککەوتنی ئێران و شەش وڵاتە زلهێزەکە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، چەند دەنگێک هەن کە باس لە دووبارە داڕشتنەوەو گفتوگۆکرن لەو بارەیەوە دەکەن.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەو بارەیەوە رایگەیاند "ئەو رێککەوتنە باشە و هیچ بوارێک بۆ دووبارە گفتوگۆکردن لەو بارەیەوە نییە."

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ترەمپ لەبارەی کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتە زلهێزەکان لەگەڵ ئێران وتی "بڕیارم داوە."

لەوەڵامی ترەمپدا، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەکردووە.

پێشتر بەرپرسە ئەمەریکییەکان چەندین جار ئاماژەیان بەچوونەدەرەوەیان لەو رێککەوتنە ئەتۆمییەکرد کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەنێوان ئێران و وڵاتانی بەریتانیا، چین، فەڕەنسا، روسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لەبارەی سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانەوە واژۆکرا.

رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بەشێوەیەکە کە ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنورداربکات و دووربکەوێتەوە لەدروستکردنی موشەکی ئەتۆمی، لەبەرامبەردا وڵاتانی رۆژئاوا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵگرن.

سزاکانی سەر ئێران، کەبواری وزە و سەربازی و سێکتەری بانکی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە بۆ یەکەمجار لەساڵی 1996ەوە لەلایەن ئەمەریکاوە دانراوەو لەو کاتەوە بەردەوام درێژ دەکرێتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران