بە بۆنەی بەسەرکردنەوەی ناوچەبوومەلەرزە لێدراوەکان؛

مامۆستایانی سوننەی کرماشان سپاسی ڕێبه‌ری ئێرانیان کرد

  • کۆدی هه واڵ : 869106
  • سه ر چاوه : ئاژانسی مێهر
Brief

مامۆستایانی سوننە له‌ کرماشان و پاوه‌ سپاسی سه‌ردانی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ کرد که‌ به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ر که‌وتووه‌.

مامۆستایانی سوننە له‌ کرماشان و پاوه‌ سپاسی سه‌ردانی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ کرد که‌ به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ر که‌وتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئیمامی هه‌ینی پاوه‌ و پێشنوێژی ئه‌هلی سونه‌تی کرماشان به‌ ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ ئایه‌توڵا سه‌دی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران سپاسی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌وانیان کرد و ڕایانگه‌یاند که‌ ئێمه‌ و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش دڵگه‌رم بووین به‌ سه‌ردانی خه‌مخۆرانه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ لێقه‌وماوه‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا، مامۆستایانی کورد سپاسی هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌کانی ده‌وڵه‌تیشیان کردووه‌ و ڕێزیان گرتووه‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانیانی به‌ر که‌وتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا مه‌لا قادر قادری و مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د محه‌مه‌دیه‌وه‌ نووسراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی نامه‌که‌دا داوایان کردووه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران به‌رده‌وام بن له‌ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ که‌سانی لێقه‌وماو به‌ هۆی بۆمه‌له‌رزه‌وه‌.

...........

300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران