ئایەتوڵا خامنەیی:

لە بواری زانست دا دەبێ جەهادی کار بکرێت

لە بواری زانست دا دەبێ جەهادی کار بکرێت

ڕێبەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختیان کرد کە دەبێ لە بواری زانست و زانین دا لە وڵات کاری جەهادی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ مامۆستایان و بلیمەتانی زانکۆی پیشە یی شەریف ئەمڕۆ لە فستیڤاڵێکی ئەم زانکۆیە خوێندرایەوە.


دەقی لێدوانەکانی ڕێبەری باڵای ئێران:

بەناوی خوای دڵۆڤان

وەک چۆن پەنجەرەیەک بەڕووی باغێکدا دەکرێتەوە، ئامادە بوونی ئێوەش وەک ئەمە دڵی ئێمەی ڕوون کردەوە. هەم هەوایەکی تازەی بە ئێمەدا و هەم خوا شوکر دەکەم کە وڵاتی ئێمە لاوانی باشی وەک ئێوەی هەیە. ئێوەش دەبێت شوکرانەبژێری خوای گەورە بن کە تاکوو ئەم ئاستە توانی بیر و هزر و لێهاتوویی باشی بە ئێوە بەخشییوە کە خزمەت بەم وڵاتە بکەن.

ئەوەی من جەختی لەسەر دەکەم هەوڵێکی زانستییە کە نابێت لە زانکۆکان ڕابوەستێت. ئێوە هەمووتان میدالیای زانستیتان گرتووە کە زۆر جێگەی دڵخۆشییە، بەڵام بایەخی دەروونی ئەم میدالیایە لە بایەخی ئاسایی و ماڵییەکەی یەکجار زیاترە. ئەوە زانست و لێهاتووی ئێوەیە کە هەرگیز تەواو بوونی نییە و ئەمەیە کە گرنگی هەیە.

بابەتی گرنگی دیکە ئەوەیە کە ئێمە دەبێت بزانین ئەمەیە کە ئەو شتەی دەبێتە هۆی سەربەرزیی و پێشکەوتی وڵاتی ئێمە دواتر بۆ وڵاتانی ئیسلامی دیکەش سەر ڕێژ دەکات. ئەوەش پێبەند بوون بە ئامانجەکان و خەونەکانە، ئەگەر ئەم پێبەند بوونە نەبێت سەرکەوتنیش بە دەست نایەت، بێ خەون و ئامانج پێشکەوتنیش هیچ بایەخێکی نییە.

لەمڕۆدا لە ڕۆژئاوا نوقسانی و بۆشایی نێوان چینەکان کۆمەڵگاکانی ئەوانی بەلاڕێدا بردووە، دەیان لادانی ئەخلاقی و زانستیان هەیە. ئەمەش باسی دەکەم لە سەر دژبەری من نییە ئەمە لە لایەن خودی زانایانی ئەم وڵاتانەوە وەک مەترسی گەورە باسی کراوە. دەمارگرژی، گەندەڵی ئەخلاقی و سست بوونی بنەماڵەکان لە وڵاتی وەک ئەمریکا بە ڕوونی دەبینرێت و بووەتە کێشە بۆیان.

بڕوانن لەمڕۆدا کوشتنی خەڵک بە دەستی خۆیان، نەک پۆلیس ئەمەش خۆی کێشەیەکی دیکەیە، بووتە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا. هەموویان لەم بابەتە تووڕەن بەڵام کەس توانی نییە ئەم قەیرانە لە خودی ئەمریکا چارەسەر بکات. چارەسەر کردنی ئەوەیە چەک قەدەغە بکرێت، ئەمەش ئەنجام نابێت چون کەس ناتوانێت دژی کۆمپانیاکانی چەک دروست کردن لە ئەمریکا بوەستێتەوە، هەموو ئەمەش بە هۆی ئەوەیە لەم وڵاتە خەون و ئامانج نەماوە و پارە شوێنی هەموویانی گرتووەتەوە. واتا گرووپێکی مافیایی دەستی بەسەر ئەم وڵاتەدا گرتووە و کەس ناتوانێت دژیان هەنگاو هەڵبگرێت.

بەڵام جێگەی خۆشحاڵییە کە لە وڵاتی ئێمە ئەم کێشانە بوونی نییە و لاوانی وڵاتی ئێمە بە ئەخلاقن و ئامانج و خەونی بەرزی ئینسانیان هەیە، بەرپرسان دەبێت لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانی وڵات ئەم شتانە لەبەر چاو بگرن. ڕای وایە بەو ئەخلاقی و بەلاڕێدا چون لە شتی زۆر وردەوە دەست پێ دەکات بەڵام درێژەی بێت کاریگەری خراپی دەبێت. کەسانێک کە کاری گەورەیان لەم وڵاتە کردووە یان شۆڕشگێڕ بوون یان دژی داگیرکاری ڕژیمی سەدام وەستانەوە، هەر بۆیە من بەردەوام ئاماژە دەکەم کە یادی ئەم کەسانە بەرز ڕابگیردرێت تاکوو کاریگەری باشی ئەمانە بە سەر لاوانی ئێمەوە بمێنێتەوە.

هەموو ئەم سەرکەوتنانەی لە دوای شۆڕشەوە بوومانە بە هۆی خۆڕاگری و ڕاوەستانی باڵا و باش بووە، ئەوانەی ڕۆژێک وان و ڕۆژێکی دیکە جورێکی دیکەن و هەر تلە تل ئەخۆن، بێ گومان ناتوانن ڕێگەی ڕاست و درووست برنە بەر. لەمانە دەبێت خۆمان بپارێزین. کەواتە خۆێندنی بەردەوام و شۆڕشگێڕ بوون و بەردەوام لە گۆڕەپانەکەدا بوون کاریگەری ئەرێنی بە سەر داهاتووی وڵاتی ئێمەوە دەبێت.

بزوتنەوەی خوێندکاران دوو جۆر مانا دەکرێت: یەکێک ئەوەیە خوێندکار دژی هەموو ئامانج و خەون و ئارمانەکان بوەستێتەوە. یەکێک ئەەیە لە خزمەتی ئامانج و خەونەکان بێت، بە هەنگاوی کردەوەیی و جیهادی. جیهاد خۆ هەمیشە بە مانای شمشێرکێشان نییە کە لە چەپ و ڕاستی ئەم و ئەو بکێشرێت، جیهاد یانی ماندوو نەبوون و دروست بیرکردنەوە، یانی بە بیر و هزری دروست رێگا هەڵبژێردرێت و ئیمانمان پێی هەبێت و سەرەڕای هەموو سەختی و ئاستەنگەکانی ئەنجامی بدرێت. ئەمە بە مانای جیهادی کار کردنە.

هیوادارم خوای گەورە یارمەتی سەرکەوتنی هەمووتان بدات.
...............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران