لێدوانەکانی دووشەممەی سەید عەلی خامنەیی دەربارەی جەنگی چاوەنواڕکراوی ئەمەریکاو ئیسرائیل

لێدوانەکانی دووشەممەی سەید عەلی خامنەیی دەربارەی جەنگی چاوەنواڕکراوی ئەمەریکاو ئیسرائیل

سەیدعه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت: “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سعوودیه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌نێوان موسڵمانان و زیادكردنی كێشه‌ و گرژی له‌ ناوچه‌كه‌دا هانده‌دات”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/4/2018 له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كرێكاری ئێرانی له‌ تاران، سەید عەلی خا‌منه‌یی گوتووتی:”ئه‌مریكییه‌كان به‌رگه‌ی باجی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌له‌كه‌ی ناگرن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و نەنگیە بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی “بێ ئاگا و ناهۆشیاری ناوچه‌كه‌”.

هه‌روه‌ها وو‌تی: “هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ رووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه‌ گورزیان به‌رده‌كه‌وێت و شكست ده‌هێنن. داوایشی له‌ سعوودیه‌ كرد به‌ ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت”.

رێبه‌ری شۆڕشی ئێران ده‌ڵیت: “دوژمنكاریی ئابووری” یه‌كێكه‌ له‌و رێگا په‌یڕه‌وكراوانه‌ی “دوژمنان” بۆ دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یگرنه‌به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه‌ هانده‌ده‌ن”.

سەیدخامنه‌یی ڕونی کردەوە : “پێمانوایه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ژووری ئۆپراسیۆنی جه‌نگه‌ له‌ دژی ئێمە ، تاكه‌ رێگای به‌ره‌نگاری ئه‌و جه‌نگه‌ ئابوورییه‌ پاڵپشتیكردنی كاڵای ئێرانی و پشت به‌ستنه‌ به‌ توانا و وزه‌ی ناوخۆیی و هیوا هه‌ڵنه‌چنینه‌ له‌سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه‌”.

رێبه‌ری جمهوری ئیسلامی ئێران پێیوایه‌ گرژی ئه‌منی و ململانێكان په‌یوه‌ندییان به‌ بوونی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا و به‌پێویستی دەزانێت “ده‌ستی ئه‌مریكا به‌یه‌كجاریی له‌م ناوچانه‌ ببڕدرێت”.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران