ئایەتوڵڵا خامنەیی:

"غەڵەتی زیادەی" ئەمریکا سەبارەت بە قودس بێ ئاکام دەبێت

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری میوانانی بەشدا لە سێزدەهەمین کۆڕبەندی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی جەختیان کرد: غەڵەتی زیادەی ئەمریکا سەباررەت بە قودس ناگاتە ئەنجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نووسینگەی ڕێبەری،  ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە میوانانی بەشدار لە سێزدەیەمین کۆڕبەندی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی جەختیان کرد کە فەلەستین و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام لە سەرەکی ترین بابەتەکانی جیهانی ئیسلامە.

ڕاشیانگەیاند کە دەبێ جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ لە پرسە سەرەکییەکاندا ڕۆڵی ببێت و ڕێگە نەدات ئەزموونی تاڵی دەیەکانی ڕابردوو و زاڵ بوونی دەسەڵاتەکان بۆ ماوەیەکی زۆر، دووپات بێتەوە.

ڕێبەری جەختیان کرد: نابێت ڕێگە بدەین کە ئیمپراتووری مەترسیداری پڕوپاگەندەیی ڕۆژاوا کە پتر بە دەستی زایۆنییەکانەوەیە، پرسە سەرەکییەکانی جیهانی ئیسلام لەبەرجاو نەگرێت و بە پیلانی بێدەنگ بوون پرسی سەرەکی ئوممەتی ئیسلام بسڕێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پرسی فەلەستینیان  لە سەرووی هەموو پرسەکانی جیهانی ئیسلام زانی و وتیان: لە پرسی فەلەستیندا سێ ڕووداوی "داگیرکردنی وڵات"، "تاراوەکردنی بە کۆمەڵ و ملیۆنیی خەڵکی" و "کۆمەڵکوژی و جەنایەتی گەورەی مرۆیی" ڕووی داوە و ئەوە ستەمێکە لە مێژوودا بێ هاوتایە.

بەڕێزیان بەرگری کردن لە فەلەستینی بە ئەرکێکی هەموانی زانی و جەختی کرد: نابێ وابیر بکرێتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بێ سوودە، بەڵکوو بە ئیزن و گەورەیی خودا خەبات و تێکۆشان لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی دەگاتە ئەنجام هەر ئەوجۆرەی کە خۆڕاگری لە چاو ساڵانی پێشوو پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە ئا ماژە بە کرداری سعوودییەکان لە ناوچەدا، بیریان هێنایەوە: ئەو حکوومەتانەی لە ناوچەدا یارمەتیی ئەمریکا و هاوکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە پێناو شەڕی برایانی موسڵمانی ئێمە دەکەن، تووشی خەیانەتێکی گەورە و ئاشکرا هاتوون.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە دروشمی لە نیل تا فوراتی زایۆنیستەکان و دۆخی دیوارکێشانی ئێستایان لە پێناو پاراستنی خۆیان، جەختیان کرد: بێ گومان فەلەستین مێژوویەکە لە بەحرەوە تا نەهر، واتە لە زەریاوە تا ڕووبار و قودسیش پایتەختیەتی و ئەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە.

بەڕیزیان بە ئاماژە بە خرانەڕووی پرسی میانمار و کەشمیر لە کۆبوونەوەی پەرلەمانە ئیسلامییەکان و غافڵ بوون لە ڕووداوەکانی یەمەن و بەحرەین، وتیان: نابێ کارێک بکرێ کە ڕەوتی ئیمپراتووریای پڕۆپاگەندەیی ڕۆژاوا، کە زۆرتر لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، پرسە گرینگەکانی دونیای ئیسلام بخاتە پشت گوێ و بە پیلانی کەمتەرخەمی، پرسە سەرەکییەکانی ئومەی ئیسلامی بسڕێتەوە.

ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای داکۆکی لە پێویستیی یەکخستنی توانای وڵاتانی ئیسلامی ڕایانگەیاند: نابێ رێگە بدەن کە ناکۆکی و شەڕ و خوێن‌ڕشتن لە  جیهانی ئیسلامدا کە سەبەبکارە سەرەکییەکەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکانن، بەستێن و هەلێکی لەبار و گونجاو بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بخوڵقێنێ.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پاگەندەی ئەمریکا بۆ داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ ڕاشیانگەیاند: کەسێک کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا کاربەدەستە، بە ئاشکرا و بە پانەوە هەڵوێستی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێ، هەڵبەت پێشینیانیشی هەر ئەو هەڵوێستەیان هەبوو بەڵام بە ڕاشکاوی و بە ئاشکرا ڕایان نەدەگەیاند و نموونەی بەرچاوی ئەم هەڵوێستە، لێدوانی ئەم دواییەی ئەو سەبارەت بە ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و ڕەگەزەکانی دیکەیە کە نموونەیەکە لە هەوڵدان دژی مافەکانی مرۆڤ. هەربۆیە دەبێ ئەم پاگەندە درۆیینیانە لە هەڵڵا بدرێن.

بەڕیزیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی به یەکێکی دیکە لە پاگەندە درۆیینەکانی حکومەتی ئەمریکا زانی و وتیشیان: دەبێ بە باشکردنی ڕاستییەکان و لە هەڵڵادانی درۆبوونی ئەو پاگەندانە خەڵک ڕوون بکرێنەوە و ڕای گشتی و بلیمەتەکان ئاگادار بکرێن.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی "هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی زانتستی"یان  وەک پرس و پێداویستییەکی زۆر گرینگی جیهانی ئیسلام زانی و ڕوونیان کردەوە: جیهانی رۆژئاوا بە بەهرە وەرگرتن لە زانست، سەرمایە و دەسەڵاتی نێودەوڵەتیی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە و بە سەر جیهاندا زاڵ بووە، بەڵام بە هۆیەی کە ئیمان و دەفرایەتیی پێویستیان نییە، ئەو زانستە دەرئەنجامی ستەم و داگیرکاری و سەرکۆنەکردنی لێکەوتۆتەوە، کەواتە جیهانی ئیسلام بۆ دەربازبوون لەو داگیرکارییە دەبێ لە پێناو پێشکەوتنی زانستیدا هەوڵ بدات و ئەوەش مومکینە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لە خۆڕاگریی گەلی ئێران لە بەرامبەر شەڕی ئابووریی دوژمنان بە یەکێک لە نموونەکانی پێشکەوتنی زانستی و سەرمایەیی ئێران زانی و وتیان: گەمارۆدان یەکێکە لە بەشەکانی ئەو شەڕە ئابوورییە کە ساڵانی زۆرە لە دژی ئێمە داسەپیوە و بەردەوام ڕوو لە زیادبوون بووە و ئەمڕۆش درێژەی هەیە، بەڵام گەلی ئێران خۆڕاگرانە ڕاوەستاوە و شکستی نەهێناوە و ئەمڕۆش لەو گەمارۆیانە کەرەسەی پێشکەوتن و گەشانەوەیی بەرهەم هێناوە.
..................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران