ئایەتوالله خامنەیی ڕایگەیاند

عێراقی یەک پارچە بەقوەت ترەو جیابونەوە لەبەرژەوەندی کەس دانیە

  • کۆدی هه واڵ : 837920
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دژی ئەو دەنگانەیە كە دوای ئەنجامدانی راپرسی دەكەن بۆ پارچەكردن و لێكردنەوەی بەشێك لە عێراق

ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوالله خامنەیی رایگەیاند، وڵاتەكەی دژی ئەو دەنگانەیە كە دوای ئەنجامدانی راپرسی دەكەن بۆ پارچەكردن و لێكردنەوەی بەشێك لە عێراق، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ دیارییكردنی وادەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان.

حەوتی‌ حوزەیرانی‌ ئەمساڵ، لەكۆبوونەوەی‌ نێوان مەسعود بارزانی‌ و 15 لایەندا لەپیرمام بڕیاردرا رۆژی‌ 25 ی‌ ئەیلولی‌ ئەمساڵ ریفراندۆم لەهەرێمی‌ كوردستان ئەنجام بدرێت.

ئایەتوالله سەید عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە شاری تاران پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراق كرد و تێیدا باسی دۆخی عێراقیان كرد.
لە بەشێكی وتەكانیدا ئایەتوالله خامنەیی جەختی كردوەتەوە لە پێویستی پاراستنی یەكێتی و ئاشتی خاكی عێراق و وتویەتی "كۆمای ئیسلامی ئێران بەسیفەتی ئەوەی دراوسێی عێراقە، دژی ئەو دەنگانە كە داوای ئەنجامدانی راپرسی دەكەن بۆ پارچەكردنی بەشێك لە خاكی عێراق."

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی ئەو داوایە دەكەن "دژی سەربەخۆیی و یەكێتیی عێراقن."

ئەوەش لەكاتێكدایە سێ رۆژ دوای دیارییكردنی وادەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی‌ لەگەڵ سەروەری‌ خاك و پەكپارچەیی‌ عێراقدایە و كوردستانیش بەشێكە لە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاندبوو، عێراقێكی یەكگرتوو و ئارام و دیموكرات گەرەنتی بەرژەوەندییەكانی هەموو هاوڵاتیانی دەكات بە هەموو گروپە ئاینیی و نەتەوە جیاوازەكانەوەو كوردستانیش بەشێكە لەعیراق.

هەروەها وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی "كوردستان بەشێكە لە كۆماری عیراق و ئەو بڕیارە تاكلایەنانە لەدەرەوەی یاسایە، بەتایبەتی دەستوری عێراق".


...............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران