ڕێبەری ئێران:

شوێن پێی بیانییەکان لە کێشەی ئەمدواییەی بازاڕی دراو دیارە

شوێن پێی بیانییەکان لە کێشەی ئەمدواییەی بازاڕی دراو دیارە

ڕێبەری بالای ئێران جەختیان کرد کە لە کێشەی ئەم دواییەی بازاڕی دراو دا شوێن پێی بیانییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان ئاشکرایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

 ڕێبەری لەم دیدارەدا بە جەخت لەسەر زەروورەتی  بە شۆڕشی مانەوەی سەداسەدی وەزارەتی ئیتلاعات بە ئاماژە بە لایەنە جۆراوجۆرەکانی شەڕی ڕاگەیێنەری بەرەی بەرفراوانی دوژمنان لەگەڵ نیزامی ئیسلامی، وتیان:  یەکێک لە میحوەرە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم شەڕە، دزە و کاریگەریی دانان لەسەر نیزامی لێکدانەوەیی بەرپرسان و گۆڕانی بڕواکانی خەڵکە کە لەم شەڕەسا جگە لە بەرگری دەبێ هێرشیش بکرێت و خۆبواردن لە خافڵ بوون پێویستە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان:وەزارەتی ئیتلاعات  پەیڕەوی سیاسەتەکانی نیزامن و دەبێ سەداسەد شۆڕشی بن و شۆڕشی بمێننەوە.

جەختیشیان کرد: هەر جۆرە باڵ باڵێن لە وەزارەتی ئیتلاعات گوناهە و لە وەزارەتی ئیتلاعات تەنیا یەک باڵ هەیە و ئەویش باڵی شۆڕشە.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ هەموو بەشەکانی وەزارەت لەگەڵ بنەماکانی شۆڕش ئاشنا بن و لەم چوار جێوەدا ، شۆڕشیانە کار بکەن.

 ڕێبەری زیادیان کرد: ئێمە لەناو گۆڕەپانێکی گەورەی شەڕداین کە لایەکی نیزامی کۆماری ئیسلامیە و لایەکی دیکەی بەرەی بەهێزی دوژمنانە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمنیان بە میحوەری سەرەکی ئەم بەرەوڕووبوونەوە زانی و وتیان:دەزگا سیخوڕییەکانی بەرەی رووبەروو سەرەڕای هەموو دەفرایەتی و ئیمکاناتیان تا ئێستا نەیانتوانیوە هێچ غەڵەتێک بکەن.

وتیشیان: ئەگەر لەم شەڕەدا تووشی خافڵ بوون بین ئەیدۆڕێنین و ئەگەر ساکار بیر بکەینەوە زەبرمان بەر دەکەوێت.

ڕێبەری ڕایانگەیاند کە لەم شەڕە ئیتلاعاتیەدا دوژمن شێوازی جۆراوجۆری بەدەستەوەیە لە دزینی زانیاری تا گۆڕاندنی براوی خەڵک و شڵەژاوی ئابووری و دارایی و دروست کردنی بشێوی ئەمنیەتی.

 هەروەها ئاماژەیان دایە بەرەنگاریی لەگەڵ گەندەڵی و وتیان: دەبێ پرسی بەرەنگاری لەگەڵ گەندەڵی زۆر جیدی لەبەرچاو بگیردرێت و ڕووبەڕووی ڕەوتە سەرەکییەکانی ببننەوە چونکوو گەندەڵی دەبێتە هۆی تێکچوونی دەروونی کۆمەڵگا.
.............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران