روحانی هۆشداری دەدات سەبارەت به پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل

  • کۆدی هه واڵ : 814435
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمانی عەرەبی لە وڵاتانی ناوچەکەدا.

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمانی عەرەبی لە وڵاتانی ناوچەکەدا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: لە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ پاڵپشتیکردنی راپەڕینی فەڵەستینییەکان، کە لە تاران بەڕێوە دەچێت، سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی تەلئەبیب بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.

لەوبارەیەوە روحانی گوتی: رژێمی داگیرکاری ئیسرائیل لە هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشەکە، بۆ یەکەمجار وەک هاوپەیمان باسی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی ناوچەکە کرد لەدژی بەرەی بەرهەڵستکاریی، لەبری ناوبردنیان وەک دوژمنی خۆی.

سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەکرد، تەلئەبیب دەڵێت زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لە دژی زایۆنیزم نین یاخود چیدیکە دژی داگیرکاری نین، گوتیشی: بەڵام هەمان فۆبیای هاوبەشیان هەیە لەبارەی بەرهەڵستکارییەوە.

روحانی داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد "بەهۆشیاری بمێننەوە لەڕووی پیلانەکانی ئیسرائیل"، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت جیهانی ئیسلامیی هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.

روحانی گوتیشی: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بۆ جارێک دراوسێکان هەمووان پێکەوە بڵێن نەخێر بۆ جەنگ و براکوژی؟ هاوکات داوای هەوڵی گشتگیری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین، کە وەک سەرەکی ترین کێشەی جیهانی ئیسلامیی ناوزەندی کرد.

حەسەن روحانی هۆشداری لەبارەی ئەوەدا کە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبیدا چاو کوێرکردنە بەرامبەر بە تاوانەکانی رژێم دژ بە فەڵەستین و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی.

ئەو قسانەی سەرۆککۆماری ئێران دوای ئەوە دێت، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو رایگەیاند، وڵاتانی عەرەبی چیدیکە ئیسرائیل وەک دوژمنی خۆیان نابینن.

نەتانیاهو گوتی "زۆر وڵاتی عەرەبی لەوە تێدەگەن کە ئیسرائیل دوژمنیان نییە، بەڵکو هاوپەیمانی بەنرخی ئەوانە لە شەڕی ئەو بەربەرییەی چواردەورەی هەموومانی داوە

................


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران