ئایەتوالله خامنەیی

دەیانەوێت ئیسرائیلێکی نوێ دروست بکەن

  • کۆدی هه واڵ : 858349
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ناکرێت متمانە بە ئەمەریکاو هێزە بیانییەکان بکرێت و ئەوانە دەیانەوێت "ئیسرائیلێکی نوێ" لەناوچەکە دروست بکەن

رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ناکرێت متمانە بە ئەمەریکاو هێزە بیانییەکان بکرێت و ئەوانە دەیانەوێت "ئیسرائیلێکی نوێ" لەناوچەکە دروست بکەن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەمڕۆ ئایەتوالله سەید عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی مەزنی ئیسلامی ئێران لە شاری تاران پێشوازیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ئایەتوالله سەید عەلی خامنەیی ئاماژەی بە بەرژەوەندی ئەمەریکا و ئیسرائیل کردووە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی عیراق و وتویەتی "ئەمەریکا و هێزە بیانییەکان ناکرێت متمانەیان پێ بکرێت و ئەوان دەیانەوێت 'ئیسرائیلێکی نوێ' لە ناوچەکە دروست بکرێت."

هەروەها رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی لەوەش کردووە کە پێویستە هەماهەنگیی ئابوریی پەرەی پێ بدرێت لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا.

ئەوەش ھەردوو سەرۆک کۆماری تورکیا و ئێران، لە تاران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، ئەوەش دوای سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "دابەشکردنی عێراق و سوریا، لەسەر بنەمای نەتەوەیی رەتدەکەینەوە و داوای کرد، دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان، بەزووترین کات ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵبوەشێنەوە."

لای خۆیەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند سەرەڕای پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر ئاستی باڵا بەتایبەت پەیوەندی سەربازی و کەلتوری، بریارمانداوە لەمەودا بەدراوی نیشتیمانی ئاڵوگۆری بازرگانی بکەین و بانکی ناوەندی ھەردوو وڵات لقی خۆیان لەتاران و ئەنقەرە دەکەنەوە.

وتیشی، "ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، نایاساییەوە دانی پێدا نانێین، بەپرسانی ھەرێمی کوردستانیش تۆمەتبارکرد "بەوەی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری مۆساد بریاری ریفراندۆمیان داوە".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران