ڕۆحانی

دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی

 دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی

هەموو نەتەوەکان لە وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لەچوارچێوەی دەستوور و یەکپارچەیی خاک بگەن بە مافە شەرعییەکانی خۆیان ، بەتایبەت کوردی عێراق

رووحانی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو نەتەوەکان لە وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لەچوارچێوەی دەستوور و یەکپارچەیی خاک بگەن بە مافە شەرعییەکانی خۆیان ، بەتایبەت کوردی عێراق. گوتیشی ، سەرمایەدارانی ئێران ئامادەن بەشداریی بکەن لە پڕۆژە ژێرخانییەکانی هەرێمی کوردستان.

پێش نیوەڕۆی یەکشەممە ، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەسەن رووحانی ، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە و رووحانی لە کۆبوونەوەکەدا بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی کۆماریی ئیسلامی ئێران لەگەڵ “کوردی عێراق” ، گوتی: “دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق بەکاربهێندرێت”.

رووحانی ئاماژەی بە رۆڵ و کاریگەریی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی عێراق کرد وەک بەشێکی گرنگ لەو وڵاتە و گوتی: “سەقامگیریی و ئاسایش پێویستە بۆ گەیشتن بە گەشەکردن و خۆشبژێوی ، نابێت رێگە بدرێت کە سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بەهەر بیانوویەک تێکبدرێت”.

حەسەن رووحانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “هەموو نەتەوەکان لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت کوردی عێراق ، دەبێت لەچوارچێوەی دەستوور و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتانە ، بگەن بە مافە شەرعی و یاساییەکانیان”.

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها ئامادەیی سەرمایەدارانی ئێرانی بۆ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند: “سەرمایەدارانی ئێرانی ئامادەن لە پڕۆژەستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری بکەن و پێشوازی لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەشدارییەکی چالاکانەتر لە بازاڕەکانی ئێران، ئێمە خوازیاریی ئێران و عێراقێکی ئاوەدانتر و گەشەسەندووترین و ئەوە لە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەیە”.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەبووە ، بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئێران ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە ، ئێمە پێمانوایە هەموو لایەنەکان لە عێراق دەبێت پابەند بن بە دەستوور و هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لەچوارچێوەی دەستوور.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێزانینی هەبووە بۆ یارمەتییەکانی ئێران لە حکومەت و گەلی عێراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هێرشی “تیرۆریستەکانی داعش” ، و رایگەیاندووە “ئێمە هەمووکات سوپاسی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە عێراق لەو شەڕەدا دەکەین”.

نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سەرمایەدارانی ئێرانی کردووە بۆ بەشداریی لە پڕۆژە ژێرخانییەکانی هەرێمی کوردستان و سوپاسی بەردەوامیی چالاکییەکانی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی کردووە و رایگەیاندووە ، خوازیاریی بەهێزترکردنی هاوکارییە ئابوورییە هاوبەشەکانین لەگەڵ ئێران.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق دەبیت سنووری دۆستایەتی و گەشەکردن بێت ، رایگەیاندووە ، بەدڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان رێگەنادات لە خاکی هەرێمەوە بۆ هەر هەڕەشەیەک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵک وەربگیرێت و ئەوە هێڵی سووری هەولێرە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران