ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات:

خەڵک گلەییان هەیە، بەڵام لە پشت حکومەت و شۆڕش وەستاون

خەڵک گلەییان هەیە، بەڵام لە پشت حکومەت و شۆڕش وەستاون

ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژی ۲۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ڕۆژێکی جیاواز بوو، وتیان: خەڵک گلەییان هەیە، بەڵام لە پشت حکومەت و شۆڕش وەستاون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە ساڵوەگەری سەرهەڵدانی ۲۹ی ڕێبەندانی ۱۳٥٦ی خەڵکی تەبرێز لە دژی شای ئێران، تاقمێک لە خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران لەگەڵ ئایەتۆڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

لەم دیدارە ئایەتوڵا خامنەیی ڕا و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بابەتەکانی ئەمڕۆی ئێران و ناوچەکە خستە ڕوو.

گرنگ ترین قسەکانی ڕێبەری بریتی بوون لە:

- بەڕاستی ۲۲ ڕێبەندانی ئەمساڵ لە سەرتانسەری ئێران، ڕۆژێکی جیاواز بوو. دوای ۳۹ ساڵ ئەم هاتنەی خەڵک وەک موعجیزە بوو.

- لە هیچ شوێنێکی جیهان شتی وەها نییە کە دوای ٤۰ ساڵ خەڵک بەو ورە بەرزە بێنە مەیدان و شەقامەکان پڕ بکەن و لە شۆڕشەکەی خۆیان پشتیوانی بکەن، ئەمە تەنیا لە ئێران ڕووی داوە و لە هیچ شۆڕشێکی جیهاندا شتی وەها نەبووە.

- ٤۰ ساڵە خەڵک لە سێبەری ئەمنی شۆڕش دەژین و ئاسودەن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک لە برێک بابەتی وڵات ڕەخنەیان هەیە. ئێمە تەواو ئاگاداری گلەیی و سکاڵاکانی خەڵک هەین. پێمان دەوترێت، بەڵام کاتێک باسی شۆڕش و وڵات دێتە پێش، خەڵک بەم شێوەیە دێنە گۆڕەپانەکان و سەر شەقامەکان.

- هۆشیارییەک و کەماڵێکی گەورە لە خەڵکی ئێراندا هەیە کە دەتوانێت لە نێوان سیستمی شۆڕشی ئۆمەت و ئیمامەت لەگەڵ سیستمی ئیداری جیاوازی دابنێت؛ لە شوێنک ڕەخنەشی هەبێت، لە بەرانبەر ئەساسی حکومەتەکەی و شۆڕش خۆڕاگری دەکات.
 خزمەتەکانی شۆڕش بە خەڵک یەکجار زۆرە، بەڵام گرنگ ترین کاری شۆڕش گۆڕینی حکومەتی شاهەنشاهی ستەمکار بۆ خەڵک سالاری بوو، ئەویش بە ڕێنوێنی لە ئیسلام و قورئان.

- ئاسەواری خەڵک سالاری زیندوو کردنەوەی لێهاتوویەکانیشە. کاتێک خەڵک هاتە گۆڕەپانەکە و متمانەیان پێکرا بەم شێوەیە بڕوا دروست دەبێت و ئەو کات گەشەی زانستی و پیشەیی دروست دەبێت و لە سەر ناوچەکەش کاریگەریان دەبێت و دەسەڵاتی سیاسیان بەسەر ناوچەکەدا دەشکێتەوە. ئەمەش هەمووی بە هۆی بوونی خەڵک لە گۆڕەپانەکەیە.

- دەرەنجامی خەڵک سالاری گەشەی وڵاتە. ئێمە ساڵەکانی تەمەنی ۳۰ شۆڕشمان ناو نا پێشکەوتن و داد، پێشکەوتن بە مانای دروستی لە ئێران ڕووی دا. لەسەر داد قسە ناکەم، سەبارەت بە داد دواکەوتووین، خۆشمان دانی پێدا دەنین.

- لە هەموو ڕووەکانەوە پێشکەوتن ڕووی داوە بەڵام لە ڕووی دادپەروەرییەوە دەبێت کار بکەین و دەبێت لە خەڵک و خودا داوای لێبوردن بکەین. سەبارەت بە عەداڵەت کێشەمان هەیە، ئینشااڵا لەم ڕووەشەوە سەرکەوتوو دەبین.
................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران