حەسەن ڕوحانی: ئەمریکا دەیەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکات

حەسەن ڕوحانی: ئەمریکا دەیەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکات

سزاکانی ئەمەریکا هیچ کاریگەرییێکیان بۆ سەر ئابووری ئێران نابێت

حەسەن ڕوحانی، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمەریکا هیچ کاریگەرییێکیان بۆ سەر ئابووری ئێران نابێت و ئەمریکا تەنها بە گەمارۆکان دەیەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکات.

ڕۆژی شەممە، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هیچ کاریگەرییێکیان لەسەر ئابووری وڵاتەکەمان نابێت چوونکە ئەمەریکا هەموو چەکەکانی دژی ئێمە بەکار هێناوە و هیچی بەدەستەوە نەماوە".

ڕوحانی هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا تەنها لیستێک ناوی بانکەکان و ژمارەیێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بڵاو کردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەیانەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکەن.

پێشتر سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەمەریکا سەرکەوتوو نابێت لە سزاکانی و ناتوانێت هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ ڕێژەی سفر کەم بکاتەوە.

ڕۆژی 14ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 5ی تشرینی دووهەمی 2018 دەوڵەتی ئەمریکا قۆناغی دووهەمی سزا ئابوورییەکانی دژ بە ئێران دەست پێکرد کە کەرتی فڕۆکەوانی و نەوت و پارە و بانک دەگرێتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران