حەسەن رۆحانی و حەیدەر عەبادی تاوتوێی ریفراندۆم دەكەن

  • کۆدی هه واڵ : 856220
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئەگەر ریفراندۆمەکە هەڵنەوەشێندرێتەوە، ناوچەکە بەرەو ئاژاوە دەچێت

سەرۆك کۆماری ئێران ئەمشەو لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیكرد لە پشتیوانیكردنی حكومەتی عیراق و ئەو رێوشوێنانەی گرتوونیەتیە بەر بۆ پارێزگاریكردن لەیەكێتی خاكی عیراق. 

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حەسەن رۆحانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختیكردوە لەسەر هەڵوێستی ئێران بە رەتكردنەوەی ریفڕاندۆمی هەرێمی كوردستانی عیراق، “بەهۆی مەترسییەكانی لەسەر یەكێتی خاكی عیراق و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.”

هاوكات رۆحانی پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عیراق و تەواوی ئەو رێوشوێنانە نیشاندا كە گیراونەتە بەر بە پارێزگاری لەیەكپارچەیی عیراق و سەلامەتی خاكەكەی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی روونكردووەتەوە، عەبادی جەختیكردووە لەهەڵوێستی روونی بەغدا بۆ رێگریكردن لە رێوشوێنە تاكلایەن و نادەستورییەكان كە هەڕەشەن بۆ سەر یەكچارچەیی عیراق و پێكەوژیانی ئاشتیانە لەنێوان رۆڵەكانی گەل و رەتكردنەوەی ریفڕاندۆم و مامەڵەنەكردن لەگەڵ ئەنجامەكەی.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا لەبارەی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆیان کردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوو سەرۆکەکە جەختیان کردووەتەوە کە ئەگەر ریفراندۆمەکە هەڵنەوەشێندرێتەوە، "ناوچەکە بەرەو ئاژاوە دەچێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، سەرەڕای هەڵوێستە "توندەکانی" وڵاتانی دراوسێ و جیهان.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران