تایبەتمەندیەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران

تایبەتمەندیەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران

ھەندێک تایبەتمەندی و سەرپشکی سەرەکی ھەیە کە لە بواری فەرھەنگی و زانستی و تێئۆری شۆڕش ئەم شۆڕشەی جیاواز کردووە

ە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ شۆڕشی ئیسلامی لە ھاوسەنگی لەگەڵ باقی شۆڕشەکانی دنیا ھەندێک تایبەتمەندی و سەرپشکی سەرەکی ھەیە کە لە بواری فەرھەنگی و زانستی و تێئۆری شۆڕش ئەم شۆڕشەی جیاواز کردووە و چووەتە ئاستی ڕووداوە بەرز و گەورەکانی دنیا ، تایبەتمەندی گەلێکی وەکوو دەروونمایەی ئیدۆلۆژیک، دەسەڵاتی ڕێبەری و قووڵایی گۆڕانکارییەکان لە شۆڕش دا بوو بە ھۆکارێک کە ساحێب بیر و ڕا سیاسیەکان شێوەیێکی نوێ بۆ ھەڵسەنگاندنی باس و بابەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی بگرنە بەر.
لە لاییکی دیکەوە بیرمەندان و دامەزرێنەرانی جم و جووڵ و شۆڕشە ئیسلامییەکان کە ھەموو کات سەرەتای شۆڕشەکانیان لە نێو ڕووداوە ئیسلامیەکان دا دەدیت و ھەوڵیان دەدا کە لەم ڕووداوانە بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجە شۆڕش گێڕانەکانیان کەڵک وەربگرن و ڕێگەکەی خۆیان درێژەدەری ڕێگەی ئەو شۆڕش و ڕووداوە ئیسلامییە بووە.
سەرھەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام گرینگترین و ڕیشەدارترین و پڕشکۆترین ڕووداوی مێژووی ئیسلام دێتە ئەژمار ھەموو ڕووداوە درەوشانەکانی پێشووی لە خۆی دا جێ کردەوە و بوو بە جێگرەوەی ڕووداوەکانی پێشوو.
بێ شک خوێندنەوەی ڕواڵەتی لە سەر بابەت و دەروونمایەی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەی لە ئاستی دنیادا و ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ نەتەوە موسڵمانەکانی دنیا و بە تایبەت نەتەوەی موسڵمانی ئێرانی بووە ئێمە بەو ئاکامە دەگەیێنێت کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران نە تەنیا گەورەترین دەسکەوتی سەدەی ئێستا لە دنیادا بووە بەڵکوو لە گرینگترین ڕووداوەکانی مێژووی ئیسلام بووە و نیشانەیێکی خوداییە کە پیشاندەری دەسەڵاتی خودایە بەرانبەر بە دەسەڵاتی مادی و لە ڕواڵەت دا بێ گۆڕانی ئێستای دنیا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران