بە بۆنەی ریفراندۆمەوە ئاسمانی ئێران بەسەر هەرێم دا داخرا

  • کۆدی هه واڵ : 856221
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئێران لەسەر داوای بەغدا ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: "لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق هەموو گەشتێکی ئاسمانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ ئێران راگیراوە و هەروەها هەموو ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت رێگەیان پێ نادرێت لە ئاسمانی ئێرانەوە تێپەڕن".

کەیوان خوسرەوی گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران گوتی: "ئەمڕۆ بەیانی لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ داخستنی سنوورەکان بەسەر هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە، بەسەرنجدان بە کاریگەر نەبوونی هەوڵە سیاسییە خێرخوازەکانی وڵاتەکەمان و پێداگریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەو ناوچەیە، لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق سنووری ئاسمانی ئێران بەسەر هەرێمی کوردستان داخرا".

هەژار عارف، نوێنەری کۆمپانیای ماهانی ئێرانی ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و راگەیاند، لەلایەن ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە ئاگادارکراون کە تاوەکو 9 - 10 گشت هێڵە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاری عێراق رادەگیرێن.

هاوکات حوسێن موحسن، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی راگەیاند" ئێمە وەکو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هیچ داواکاریێکی لەو شێوەمان لە ئێران نەکردووە، ئەگەر داواکارییەکی لەو شێوەیەش کرابێت، بەبێ ئاگاداری ئێمە بووە".


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران