ڕۆحانی لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنەکانی مەجلیس؛

بڕێک دەیانگوت ئاژاوە پەلکێشی ئێران دەکەین / ناڕەزایەتی خەڵک دەرفەتە

بڕێک دەیانگوت ئاژاوە پەلکێشی ئێران دەکەین / ناڕەزایەتی خەڵک دەرفەتە

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە لە گەورەیی نەتەوەی ئێران و سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان تووڕەن، وتی: بڕێک دەیانگوت کێشەکان دەکێشینە ناو ئێران، نەتەوە و بەرپرسان وەڵامیان دەدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنە پسپۆڕییەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وێڕای بەیانی زەروورەتی بەردەوام بوونی کۆبوونەوە هاوبەشەکان لە گەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنەکانی مەجلیس و گرنگایەتی ئەو کۆبوونەوانە لە هاوئاهەنگی نێزیکتر لە نێوان دەوڵەت و مەجلیس، ئاماژەی دایە سەر ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و وتی: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئێمە هەڵبژاردنێکی  شکۆمەندمان هەبوو.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە برێ پیلانەکان کە لە زەینی بڕێ دوژمنان بە تایبەتی لە پرسی دژایەتی نێوان هێزەکان هەبوو، وتی: پاش هەڵبژاردنەکان، بیرگەلێک لە زەینی دوژمنان هەبوو کە دۆخەکە ئاوای لی دێت و ئاوا دەبێت بەڵام ئێوە بینیتان کە رێوڕەسمێکی زۆر باش بۆ سەرۆکایەتی و ڕێوڕەسمی سوێند خواردن بەڕێوە چوو کە تێیدا ١١٠ وڵات بەشداریان هەبوو کە لە بڕێ لە لیژنەکان ٣ تا ٤ وەزیریش بەشداریان کرد.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە یەکگرتوویی و یەکێتی نزیک لە نێوان هێزە چەکدارەکان و دەوڵەت و لە قۆناغی دواییشدا سەرکەوتنی سیاسی گەورەی ئێران لە جیهان، لە دوژمنانی خۆش نەهات ، وتی: ئەمریکییەکان هەوڵیان دا کە بەرجام تێک بدەن بەڵام جیهان لە بەرانبەریان وەستا و هەر لە یەکەم هەنگاو دا شکستیان هێنا.

ڕۆحانی ئاشکرای کرد: پرسی دواتر سەرکەوتنێک بوو کە بۆ پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە و لەناوبردنی تیرۆریزم دەستمان خست.

ڕۆحانی سەبارەت بە دۆخی ئابووریش وتی: ئەمساڵ گەشەی ئابووریمان لە ٦ مانگەی یەکەمدا سەدا ٦ بووە. تەواوی وڵاتەکان گەشەی ئابووریان ٢ تا ٣ لە سەد بووە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بە پێی ئەوەی کە لە باری وەبەرهێنانی گەنم و گازۆئیلەوە سەربەخۆین و خەریکین لە باری بەنزینیشەوە بەرەو سەربەخۆ بوون دەڕۆین و هەروەها کێشەی نەوتمان نییە  و لە چاو چەند ساڵی ڕابردوو باری تەندورستی پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، کۆمەڵەی ئەمانە بووەتر هۆی تووڕەیی دوژمن و چیدی تەحەمولی بۆ نەکرا و بە دوای پیلان گێڕی و ئاژاوە گیڕییە.
................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران