ئەمریکا داعش دەباتە ئەفغانستان

ئەمریکا داعش دەباتە ئەفغانستان

وەزیری پێشووتری بەرگری ئێران ڕایگەیاند کە لە پاش شکستی داعش لە سوریا و عێراق، ئەمریکییەکان بەنیازن ئەندامانی داعش بەرەو ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست ببەن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ لیوا ئەحمەد وەحیدی بە ئاماژە بە تاوانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پاڵپشتی لە داعش هەوڵی ئەوەیان دەدا داعش لە عێراق و سوریا بەردەوام بێت و پاش ئەوەی کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە شکستی هێنا لە ئێستادا پاشماوەکانی بەرەو ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست دەبەن.

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانی ئێران وتی: پێویستە جموجوڵ و پەرەسەندنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە لە ژێر چاودێریدا بێت.
ناوبراو سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین لە سوریاش وتی: وەک چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە بەرگری لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین و هەر هەنگاوێک کە بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی دیمەشق بێت بە فەرمی نایناسین.
لیوا وەحیدی جەختی کردەوە کە هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کێشانە، ئەمریکایە کە لە باکوری سوریا هەوڵ دەدات لایەنێکی دژبەری دەسەڵاتی سوریا پێک بێنێت و تورکیاش لەمە نیگەرانە بەڵام ئێمە پێشێلکردنی سەروەری سوریا لە لایەن هەر وڵاتێکەوە قبووڵ ناکەین.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران