ئەمریکا بۆ هێرش کردنەسەر ئێران پێویستی بە مۆڵەتی کۆنگرێس هەیە

ئەمریکا بۆ هێرش کردنەسەر ئێران پێویستی بە مۆڵەتی کۆنگرێس هەیە

شەڕی ئەمریکا دژی ئێران

سیناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی گەڵاڵەیەکی پێشکەشی پارلمانی وڵاتەکەی کرد کە بێتوو پەسەند بکرێت، ڕاگەیاندنی شەڕی ئەو وڵاتە بەدژی ئێران بەبێ مۆڵەتی کۆنگرێس قەدەغە دەکرێت.

تام یوداڵ نوێنەری دیمۆکراتی ئەیاڵەتی نیۆمکزیکو، گەڵاڵەی ناسراو بە پێشگیری کردن لە شەڕ بێ مۆڵەتی هێزی یاسادانانی ڕۆژی پێنج شەممە پێشکەشی لیژنەکانی هاوپێوەند بە سنای ئەمریکا کرد و هەشت سناتۆری دیکەش بە مۆرکردنی ئەم گەڵاڵەیە داکۆکییان لێ کرد.

یودال وتی: هەڵوێستی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران  هەر ئەو سناریۆیە پێ وشوێن دەگرێت کە  ئەمریکییەکانی بەرەو سیاسەتی شکست خواردووی پەلامار بۆسەر ئێراق ڕێنوێنی کرد، کەوایە پێویستە کۆنگرێس ئەستۆگرییەکانی یاسایی خۆی وەبیر بێنێتەوە و لە شەڕ و دەست درێژی کردن پێشگیری بکات.

ئەم سناتۆرە ئەمریکییە وتیشی: دوناڵد ترەمپی سەرۆک کۆمار هەموو ڕۆژێ بە سیاسەتی دەرەوەییی شەڕخوازی خۆی ئەمریکا بەرەو تێک هەڵچوون نیزیکتر دەکات و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی دیپلوماتیکی دەخاتە بەر مەترسی.

تام یودال بەرلەمەش وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی شەڕخوازانەی ترامپ، ڕوو لە جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ و کاربەدەستانی دیکەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی، ڕایگەیاند بوو کە گەڵاڵەکەی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی شەڕخوازیی ترەمپ ونیزیکانی ڕادەستی کۆنگرە دەکات.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران