ئێران پێدانی كارەبای بە عێراق ڕاگرت

ئێران پێدانی كارەبای بە عێراق ڕاگرت

بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەوە ئێران پێدانی كارەبای بە عێراق ڕاگرت

بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی عێراق، حكومەتی ئێران پێدانی كارەبای بۆ عێراق راگرت و بەو هۆیەوە چەند پارێزگایەك بێ كارەبا بوون.

موسعەب ئەلمودەریس، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاندووە‌، "بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی سەر عێراق، شەممەی رابردوو ئێران بڕی هەزار مێگاوات كارەبای لە عێراق بڕیووە و بەوەش ماوەی كوژانەوەی كارەبای لە شارەكانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژكردووەتەوە".

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا رونیشیكردەوە، گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكەن، چونكە بەرهەمهێنانی كارەبا وەك پێویست نییەو وەڵامی داخوازییەكان ناداتەوە.

عێراق پێویستی بە 23 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بەڵام تەنها 15 هەزار و 700 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران