ئێران موشەکێکی نوی بە سەرکەوتویی تاقی دەکاتەوە بو ناردنە نێو بوشایی ئاسمان

  • کۆدی هه واڵ : 844646
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕوداوە ببێتە هۆی دروستکردنی گرژی زیاتر لە نێوان ئێران و ئەمریکادا.

ئێران ڕایگەیاند بەسەرکەوتویی موشەکێکی تاقیکردەوە کە توانای ناردنی مانگی دەستکردی بۆ ناو بۆشایی ئاسمان هەیە. 

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: بەهۆی توانای بەکارهێنانی موشەکە نوێیەکە لە هەڵدانی موشەکی بالیستیدا، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕوداوە ببێتە هۆی دروستکردنی گرژی زیاتر لە نێوان ئێران و ئەمریکادا.

 واشنتن ڕایگەیاندووە کە ئێران پێشێلی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات کە ئەوەی لێ یاساغ دەکات هەرچالاکیەک ئەنجامبدات پەیوەندی هەبێت بە موشەکی بالیستیەوە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت. لای خۆیەوە تارانیش هەبونی هەر موشەکێک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت ڕەتدەکاتەوە.

لە هەواڵی میدیا ئێرانییەکاندا باس لە سەنتەری ئاسمانی ئیمام خومەینی کراوە و توانا و جۆری موشەکە بەرهەمهاتوەکان خراونەتەڕوو، هەروەها موشەکە نوێیەکە پیشاندراوە کە وێنەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی لەسەرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 22ی ئەم مانگە، لە بۆنەیەکدا حوسەین دەغغان وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند موشەکێکی نوێیان بەناوی (سەییاد 3) تاقیکردوەتەوە کە دەتوانێت بگاتە بەرزیی 27 کیلۆمەتر و دووریی 120 کیلۆمەتر ببڕێت.

هەروەها باسی لەوەش کرد ئەو جۆرە موشەکە دەتوانێت فڕۆکەی جەنگی، ئوتۆمبێلی نەناسراو، موشەکی زیرەک و هەلیکۆپتەر بکاتە ئامانج.

ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەمریکا چەند سزایەکی ئابوری نوێی بەسەر تاراندا سەپاند بە هۆی پڕۆگرامە موشەکیە بالیستیەکەیەوە و ڕایگەیاند کە "چالاکیە نەخوازراوەکانی" تاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتەهۆی پیاچونەوە بەو "دەرئەنجامە ئەرێنیانەی" کە بەهۆی ڕیکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ەوە هاتۆتە ئاراوە.

ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن نوسینگەی دۆناڵد ترەمپ، پاش جەختکردنەوە لەسەر هێشتنەوەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان تاران و شەش وڵاتە زلهێزەکەدا بەسترا بۆ کەمکردنەوەی بەرنامە ناوکییەکەی تاران لە بەرامبەر سوککردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێراندا، دەخوازێت فشاری زیاتر بخرێتە سەر تاران.

ئەو سزایانە ڕێگە لە سوپا و پۆلیسی پاراستنی ئێران دەگرێت کە گەشە بە کەرەستەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدات و ڕێگریش لە دروستکردن و گەشەدان بە کەشتی جەنگی و بەرهەمهێنانی پێکهاتە ئەلەکتۆنییەکان دەگرێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران