ئێران ملكەچی فشارەكانی واشنتۆن نابێت

ئێران ملكەچی فشارەكانی واشنتۆن نابێت

حكومەتی ئێران دەتوانێت مامەڵە بكات لەگەڵ فشاری ئابووری سزا نوێكانی ئەمەریكا دا

حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران رایگەیاند حكومەتی ئێران دەتوانێت مامەڵە بكات لەگەڵ فشاری ئابووری سزا نوێكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكادا.

ئەو وتانەی حەسەن رۆحانی ڕۆژێك دوای ئەوەی بازرگانانی ئێران لە دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا، بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی دابەزینی بەرچاوی بەهای دراوی وڵاتەكەیان.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەكرد، داهاتی حكومەت لەم چەند مانگەی دوایدا كەمی نەكردووە و دابەزینی بەهای ڕیاڵیش بەهۆی "پڕوپاگەندەی میدیای بیانیەوەیە".

لە وتارێكی تەلەڤزیۆنی ڕاستەوخۆدا رۆحانی هەروەها وتی، "تەنانەت لە خراپترین دۆخدا، من بەڵێن دەدەم كە پێویستیە سەرەكیەكانی خەلكی ئێران دابین بكەین، ئێمە شەكری پێویست و ئارد و ڕۆنی چێشت لێنانمان هەیە، ئێمە بڕی پێویست دراوی بیانیمان هەیە بیخەینە بازاڕەوە".

رۆحانی سزا نوێكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكای بە بەشێك لە "شەڕێكی سایكۆلۆژی و ئابوری و سیاسی" لە دژی ئێران ناوبرد و وتی، واشنتۆن باجی قورسی كردەوەكانی دەدات.

لەچەند مانگی داهاتوودا، واشنتۆن سزا ئابوریەكان دەسەپێنێتەوە بەسەر تاراندا، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری كشانەوەیدا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا كە ببوو بەهۆی هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران لەبەرامبەر سنورداركردنی چالاكیە ناوكیەكانی ئەو وڵاتەدا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران