ئێران دژی ریفراندومی هەرێمە

  • کۆدی هه واڵ : 827323
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

تاران دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تاران دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە و کورد بە بەشێکی گرنگی سەروەری عێراق دادەنێت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوێنێ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کورد بەشێکی گرنگە لە سەروەری نیشتیمانی و یەکێتی خاکی عێراقدا و لە دەستووری عێراقدا مافی خۆیان هەیە و نابێت سەروەری و یەکێتی عێراق ڕەتبکەنەوە ".

قاسمی ڕاشیگەیاند" بابەتی ڕیفراندۆم پێشنیازێکی نوێ نییە ولە ڕابردوودا چەندین جار پێشنیازکراوە وئێرانیش پشتگیری و بەرگری لە سەروەری و یەکێتی عێراق دەکات و دژایەتی هەر دابەشکاریەک و جیابوونەوەیەک دەکەین ".

قاسمی وتیشی بەهۆی جیاوازی بۆچوونەکانی نێوان کورد و ناوچەکە، مەودایەکی بێ کۆتایی هەیە تا ئەو بابەتە دێتە دی.

لەماوەی ڕابردوودا پارتی و یەکێتی بە شاندێکیان سەردانی بەغدایان کرد و شاندێکی دیکەشیان سەردانی هەریەکە لە حزبەکانی (یەکگرتوو، کۆمەڵ، شیوعی، بزووتنەوەی ئیسلامی و سۆسیالیست)یان کرد و گفتوگۆیان لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کرد، بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕەتیکردەوە، پێشوازی لە شاندەکە بکات و ڕایگەیاند "ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێویست بە کۆبوونەوەی حزبی ناکات".

دواتر و ڕۆژی ٩ی مانگ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و یەکێتی و پارتی، لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا کۆبوونەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکە هێمن هەورامی ڕاوێژکاری بارزانی ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی ئەوروپی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی هەرێمیان نەکردووە بۆ سەربەخۆیی و ڕێگریشیان لێ نەکردووە.

هەروەها وتیشی، ئێران تاکە وڵاتە کە دژایەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێم دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک نەبووەتە مایەی هەڕەشە بۆی.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران