ئێران بەرپەرچی سزا نوێ کانی ئەمریکا دەداتەوە

  • کۆدی هه واڵ : 837117
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

سزا نوێییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ دوژمنكارییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكایدایه‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.

وته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند، سزا نوێییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ "دوژمنكارییه‌كانی‌" ئه‌مه‌ریكایدایه‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.

به‌هرام قاسمی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ چه‌ندین به‌ڵێنی‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ته‌واوی‌ جێبه‌جێیان بكات و حكومه‌ته‌كان ناتوانن په‌نا بۆ ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌ ببه‌ن.

وتیشی‌ هه‌روه‌ها كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران تائیێستا پابه‌ندبوونه‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێكردووه‌ و ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ند جارێك دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ندن به‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.

قاسمی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ رێوشوێنی‌ گونجاو ده‌گرێته‌ به‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی‌ ئێراندا.

وته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران باسی‌ له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی‌ ده‌وروژێنرێت له‌باره‌ی‌ توانا سه‌ربازی‌ و موشه‌كییه‌كانی‌ ئێران "كارێكی‌ بێ پاساو نایاساییه‌"، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئێران به‌رگری‌ له‌ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وڵات ده‌كه‌ن و هیچ رێوشوێنێگ ناتوانێت رێگرییان لێبكات له‌و باره‌یه‌وه‌.

ناوه‌ڕاستی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ كۆنگرێسی‌ ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌كی‌ نوێی بۆ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێی به‌سه‌ر ئێران و روسیادا په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ها میكانزمێكی‌ په‌سه‌ندكرد بۆ ناچاركردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی‌ ره‌مه‌زاندی‌ كۆنگرێس وه‌ربگرێت پێش هه‌ر سوككردنێكی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران