ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ گشتپرسی دەکاتەوە کە هەمووان براوەبن

  • کۆدی هه واڵ : 859129
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

دانوستاندنەکانی نێوان ئێران، تورکیا و عێراق لەبارەی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە باش وەسفدەکات

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، دانوستاندنەکانی نێوان ئێران، تورکیا و عێراق لەبارەی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە باش وەسفدەکات و رایدەگەیێنێت: "ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ گشتپرسی دەکاتەوە کە هەمووان براوەبن ".

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ـ ابنا ـ ئیبراهیم رەحیم پوور ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران و دەرەنجامی گفتوگۆکان لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان گوتی: "سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران سەردانێکی تایبەت و گرنگ و کاریگەر بوو، دەتوانم بڵێم لە چوارساڵی رابردوو سەردانێکی بەو ئاستە لە گرنگیمان نەبووە". گوتیشی "بە سەبرگرتن و بە هێمنی دەمانەوێت پرسی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق چارەسەربکەین و هەر لەو ئاراستەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ سووریاش دەکەین".

ئیبراهیم رەحیم پوور بە ئاماژەدان بەوەی هەڵوێستەکانی ئەردۆغان زۆر نزیکتر بووەتەوە لە رابردوو گوتی: "هەڵوێستەکانی ئەردۆغان و تورکیا زۆر نزیکبووتەوە لە هەڵوێستەکانی ئێران لەبارەی عێراق و تا رادەیەکیش سووریا، کە داهاتووی رووداوەکانی ناوچەکە روونتر لە رابردوو دەکاتەوە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن، وەک بەرپرسانی دیکەی ئێران و بەرپرسانی تورکیا ، گشتپرسی کوردستانی بە کردەوەیەکی ئیسرائیلی ناوبرد و گوتی: "هێشتا فیتنەی داعش تەواو نەبووە، ئیسرائیل فیتنەیەکی دیکەی بە گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق بۆ ناوچەکە داڕشتووە، بەڵام بەهەمانشێوە کە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش سەرکەوتنمان بەدەستهێنا لە پرسەکانی هاوشێوەیشدا هەمان شت دووبارە دەکەینەوە بەو جیاوازییەی داعش لە ئێمە نەبوو بەڵام کوردەکان لە ئێمەن".

ئیبراهیم رەحیم پوور جەختیکردەوە لەوەی کە دووژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردن، لەهەمانکاتدا گوتی: " لە کاتێکدا دوژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردەکانن ئێمە خەریکی گرتنە بەری رێگایەکین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەی کە لە دوای گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقەوە هاتووەتە پێش و دەمانەوێت چارەسەرەکە بە جۆرێک بێت کە هاوشێوەی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، هەموو لایەنەکان تیایدا براوە بن و چارەسەرەکە لە قازانجی ئێران، عێراق، کوردەکان و تورکیا بێت".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن خواستی کوردی لە عێراق بەرابەر بە خواستی نەتەوەکانی دیکە دانا و گوتی: "دڵنیاین دەتوانین لەو پرسەدا هەنگاوێک بهاوێژین کە کوردەکان بە پشکی خۆیان و بەرابەر بە نەتەوەکانی دیکە بگەن، هاوشێوەی ئەوەی کە لە ئێران نەتەوەکان بەرابەرن چونکە گەلی کورد تەنیا لە هەندێ پرسدا هەست بە جیاوازی دەکات، ئەگەر مافی کوردەکانی عێراق دەستەبەر بکرێت و جیاوازییەکان نەمێنێت، دیسان بەرپرسانی کورد پێداگریی بکەن لە جیابوونەوە لە عێراق ، ئەوە نیشان دەدات کە سەرچاوەی کێشەکان لە دەرەوەی کوردستانە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و وڵاتانی کەنار زەریای هێمن لە وەڵامی چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە جیابوونەوەی کوردستانی عێراق گوتی: "وڵاتانی جۆراوجۆری عەرەبی سنوورەکانیان بەسەر قەتەردا داخست ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورەکانی کردەوە و یارمەتی رزگاربوونی قەتەریدا، ئێستایش ئەو دەسەڵاتەمان هەیە کە سنوورەکان دابخەین یان بیانکەینەوە".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران