ئایەتواللەسەیدعەلی خامنەیی چی گوت لە ڕێوڕەسمی دەست بەکار بونی سەرۆک کۆمار

  • کۆدی هه واڵ : 846058
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئایەتواللەسەید عەلی خامنەیی بەفەرمی رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانی وەک سەرۆک کۆمار

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتواللەسەید عەلی خامنەیی بەفەرمی رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانی وەک سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لە رێورەسمێک دا کە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، بەفەرمی حەسەن رۆحانی بۆ خولی دووەم وەک سەرۆک کۆماری ئێران دیارییکرا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێراندا، کە لە19ی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، حه‌سه‌ن رۆحانی‌ به‌جیاوازی‌ حه‌وت ملیۆن ده‌نگ، به‌سه‌ر سەید ئیبراهیمی ره‌ئیسی‌ ركه‌به‌ریدا سه‌ركه‌وت و بۆ خوولی دووەم وەک سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرایەوە.

حوکمی تەنفیز

لە وتەیەکیشدا ئایەتواللەسەید عەلی خامنەیی لەبەردەم بەرپرسە باڵا دینی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ رۆحانی خواست و داوای بنیاتنانی "ئابوریی بەرەنگاربوونەوە"ی کرد.

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

لە سایەی سەرۆکایەتی رۆحانیدا، تاران گەیشتە رێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ شەش وڵاتە زلهێزەکەی جیهاندا لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە، لەبەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆی ئابوریی لەسەر تاران.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە روحانی سوێندی یاسایی دەخوات، دوو هەفتەی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی و پێشکەشکردنی بە پەرلەمان تا متمانەی پێ ببەخشرێت.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران