چوار ژنی ئەڵمانی سەر بەداعش لە سجنەکانی عێراقدان

  • کۆدی هه واڵ : 843701
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

چوار ژنی ئەڵمانی کە لە نێویاندا کچێکی تەمەن 16 ساڵان هەیە و لە ماوەی پێشوودا پەیوەنیدان بە داعشەوە کردبوو، لە عێراق دەستگیرکراون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لۆرێنس هاس کە پارێزەرێکی پلەبەرزی ئەڵمانیە ڕایگەیاندووە ئەو توانیویەتی شوێنی کچە منداڵکارەکە کە ناوی لیندایە بدۆزێتەوە، بەڵام نازانێت کە بە تەواوەتی بارودۆخی چۆنە.

هەروەها وتووشیەتی ئەو کچە خەڵکی شارۆچکەیەکی ئەڵمانیایە و لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاوە هاوکاری ڕاوێژکاری پێگەیشتووە. لۆرێنس باسی لەوەش کردوە کچەکە ساڵێک لەمەوبەر بۆ تورکیا گەشتی کردووە و پێدەچێت بە مەبەستی گەیشتن بووبێت بە عێراق یان سوریا.

گۆڤارەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی چوار ژنەکەیان بە ئەڵمانیا داوە و دیپلۆماتکارە ئەڵمانیەکان سەردانی ئەو چوار ژنەیان کردووە و لە باشی بارودۆخیان دڵنیا بوونەتەوە. ئەوەش باسکراوە کە ئەگەری هەیە ئەو زیندانیانە بەتاوانی پەیوەندیکردن بە گرووپە چەکدارەکانەوە ڕوبەڕوی سزای لەسێدارەدان ببنەوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەتیکردروە کە هیچ لێدوانێک دەربارەی ئەو ژنانە بدات.

چەند پارێزەرێکی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندوە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بە دەستگیرکرندی کچێکی 16 ساڵی ئەڵمانی دەکەن کە لەگەڵ ژمارەیەک ژنی تردا کە لە پاش ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی هێزە عێراقیەکان لە موسڵ دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا نزیکەی 930 کەس لە ئەڵمانیاوە پەیوەندیان بە چەکدارانی داعشەوە لە عێراق و سوریادا کردووە و نزیکەی %20 ی ئەو کەسانەش ژنن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران