پۆلیسی بەریتانیا ناسنامەی دو هێرش بەرەکەی لەندەنی بڵاوکردەوە

  • کۆدی هه واڵ : 834501
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

"خورام بات و رەشید رەزوان" دوو ئەنجامدەری هێرشەكەی لەندەن

پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ناسنامەی دوو لەئەنجامدەرانی هێرشەكەی لەندەن-ی ئاشكراكرد كە یەكێكیان ناوی " خورام بات"ەو بەرەگەز پاكستانییە،و ئەوی تریان ناوی "رەشید رەزوان"ە كە هاوڵاتییەكی مەغریبیەو رەچەڵەكەكەی دەگەڕێتەوە بۆ لیبیا.


بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: پۆلیس ئەوەشی روونكردەوە، خورام پێشتر لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە ناسراو بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نەبووە كەبیسەلمێنێت پلانی داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێك.

شەوی‌ شەممە بارهەڵگرێك لەسەر پردی‌ لەندەن ، خۆی كرد بەناو ژمارەیەك پیادەڕەودا، و بەو هۆیەوە 7 كەس كوژران و 48ی تریش برینداربوون، هەر ئەو كاتیش هێرشبەرەكان كە ژمارەیان سێ كەس بوو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كوژران، دواتی رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

مارك راولی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، " باد" ی تەمەن " 27ساڵ" هاوڵاتییەكی بەریتانیەو لە پاكستان لەدایكبووە، بەڵام "رەزوان"ی تەمەن 30 ساڵ،دەووترێت مەغریبی لیبییە.

پێشتریش سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویانكردبووەوە، پۆلیسی بەریتانیا لەجلوبەرگی یەكێك لەئەنجامدەرانی هێرشەكەی لەندەن-دا ناسنامەیەكی ئێرلەندی دۆزیوەتەوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، كە دوای بەدواداچوون لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئێرلەندا، ئەوە روونبووەتەوە كە یەكێك لە هێرشبەرەكان بۆ ماوەیەك لە دبلن ژیاوە، بڕواش وایە كە بەرەگەز مەغریبی بێت و هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڵاتییەكی سكۆتڵەندا كردبێت.

پێشتر پۆلیسی لەندەن رایگەیاندبوو، كە ناسنامەی‌ سێ هێرشبەرەكەی‌ شەوی‌ شەممەی‌ لەندەنی‌ دیاریكردووە. پۆلیس سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ دوو ماڵی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ لەندەن پشكنی‌، لەچوارچێوەی‌ لێكۆڵینەوەكانیدا سەبارەت بە هێرشەكە.

دوێنێش پۆلیس دەستگیركردنی‌ 12 كەسی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ لەندەن راگەیاند، دوای‌ پشكنینی‌ باڵەخانەیەك كە گوماندەكرا شوێنی‌ نیشتەجێبوونی‌ یەكێك لە هێرشبەرەكان بووبێت.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران