هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر، له هه‌ڵمه‌تێكدا چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه، كه به‌نیاز بوون پیلانێكی تیرۆریستی له‌ناو فه‌ره‌نسادا ئه‌نجام بده‌ن.
داواكاری گشتیی فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، پیلانێكی تیرۆریستی پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌و پۆلیسیش چوار كه‌سی ده‌ستگیر كردوه، كه پیلانه‌كه‌یان داڕشتوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر، له هه‌ڵمه‌تێكدا چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه، كه به‌نیاز بوون پیلانێكی تیرۆریستی له‌ناو فه‌ره‌نسادا ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كێك له پیلانداڕێژهرهكان كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان بوه، له‌كاتی دهستگیركردنهكهشدا، ده‌ست به‌سه‌ر تاقیگهیهكو بڕێكی زۆر ماده‌ی ته‌قینه‌وه له جۆری (تی ئه‌ی تی بی)دا گیراوه، كه ویستویانه بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كه به‌كاری بهێنن.
پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی وتویانه، ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌مان جۆره، كه له ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی 2015ی پاریس‌و ئاداری ساڵی 2016 ی برۆكسلدا به‌كار هێنراوه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رونیكردوه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه له ناوچه‌ی مۆنبلییهی باشوری فه‌ره‌نسا كراوه‌ته سه‌ر تیرۆریستهكانو له‌سه‌ر زانیاریی هه‌واڵگریی ئه‌نجام دراوه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس ئاشكرای كردوه، یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان به‌نیاز بوه، خۆی بته‌قێنێته‌وه، دوای دهستگیركردنهكهش، پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان ده‌ستی پێ كردوه.