شا سەلمان و ئەردۆغان ئەمڕۆ کۆ بونەوە

  • کۆدی هه واڵ : 843994
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئامانج لێی چارەسەركردنی قەیرانی نێوان چوار وڵاتە عەرەبییەكەو قەتەڕی هاوپەیمانی ئەنقەرەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتووەتە ئەو وڵاتە و لەگەڵ شا سەلمان کۆبووەتەوە ئەوەش لەیەكەم وێستگەی سەردانە دپلۆماتییەكەیدایە بۆ وڵاتانی كەنداو، كە ئامانج لێی چارەسەركردنی قەیرانی نێوان چوار وڵاتە عەرەبییەكەو قەتەڕی هاوپەیمانی ئەنقەرەیە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: كۆتایی مانگی رابردوو هەریەك لە عەرەبستانی سعودیە، بەحرەین، ئیمارات و میسر پەیوەندییە دپلۆماتییەكانیان لەگەڵ قەتەڕ هەڵپەساردو سزای ئابووریان بەسەریدا سەپاند، لەهەمان كاتدا تۆمەتباریان كرد بەپشتیوانیكردنی تیرۆرو هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئێران، لەبەرامبەردا دەوحە تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە.

ئەو چوار وڵاتە عەرەبییە بۆ ئاساییەكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەڕ لیستێكی 13 خاڵییان رادەستی ئەو وڵاتە كرد كە لەنێویاندا داخستنی كەناڵی ئەلجەزیرە و بنكەیەكی سەربازی توركیا لەو وڵاتە هەبوون، تەواوی ئەو داواكاریانەش لەلایەن دەوحەوە رەتكرانەوە.

بەپێی ئاژانسەكەی سعودیە، ئەردۆغان دوای گەیشتنی بۆ ریاز، لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز-دا كۆبووەتەوە و تاووتوێی "دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو هەوڵەكانی بنەبڕكردنی تیرۆرو سەرچاوە داراییەكانیان كردووە".

بڕیاریشە ئەردۆغان لەماوەی مانەوەی لەناوچەی كەنداو كە دوو رۆژ دەخایەنێت، سەردانی قەتەڕو كوەیت بكات


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران