سەدان مسوڵمان دژی تیرۆر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

  • کۆدی هه واڵ : 849489
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

سەدان موسڵمان لەهەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا خۆپیشانێكیان ئەنجامدا لەدژی ئەو دوو كردەوە تیرۆریستیەی كە هەردوو شاری بەرشەلۆنەو كامبرلیسی كردە ئامانج

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: پێنجشەممەی رابردوو، ژمارەیەك پیادەڕەو لە شەقامی‌لاس رامبلاس-ی‌ گەشتیاری‌ بەناوبانگ لە شاری‌ بەرشلۆنە لەلایەن هێرشبەرێكەوە بە ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ ڤان كران بەژێرەوە، بەهۆیەوە لانی‌كەم 13 كەس كوژران و نزیكەی‌ 100 كەسی‌ تر برینداربوون كە هاوڵاتی‌ 24 دەوڵەتن.

بەپێی سكای نیوز، رۆژی شەممە، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی "لارامبلا" لەناوەندی بەرشەلۆنە كۆبونەتەوە، دروشمیان لەدژی تیرۆر بەرزكردووەتەوە، دووپاتیان كردووەتەوە "مسوڵمانان لەوكردەوانە بێبەرین".

هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا رێگری لەئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە نەكردووە، لەكاتێكدا ئێوارەی رۆژی هەینی بەزەبری هێز رێگری لەخۆپیشاندانێك كرد كە "نەژادپەرستانی ئیسپانیا بەنیازبوون لەهەمان شوێندا خۆپیشاندا ئەنجامبدەن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی سه‌ربه‌ رێكخراوی‌ داعش رایگەیاندووە، " ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان ئه‌نجامداوه‌، له‌ سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین و ئه‌و كرده‌وه‌یان له‌وه‌ڵامی داواكان بۆ به‌ئامانجگرتنی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامداوه‌."


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران