سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ به‌نیازبوون خۆپیشاندان بكه‌ن

روسیا

  • کۆدی هه واڵ : 865067
  • سه ر چاوه : Knnc
Brief

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ به‌نیازبون له‌سه‌ر بانگه‌وازی‌ گروپێكی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌ توندڕه‌و خۆپیشاندان بكه‌ن.

هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ مانیج رویدا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك كۆشی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌- كرملن، به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ئاژانسی‌ تاسی‌ روسیا، نزیكه‌ی‌ 263 كه‌س ده‌ستگیركراون.

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ روسیا ده‌ڵێن ئه‌و گروپه‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ پلانیان داناوه‌ بۆمب بخه‌نه‌ ناو داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌كه‌یان بێ مۆڵه‌ت بوه‌، به‌ر له‌ دوو رۆژ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ گروپه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

ستانیسلاڤ بیلۆڤسكی‌ كه‌ شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ سیاسییه‌‌و پێشتر راوێژكاری‌ كۆشكی‌ كرملن بوه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له‌ ئێزگه‌كانی‌ روسیا رایگه‌یاند، زیاد له‌پێویست هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست گه‌وره‌ كراوه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌كاری‌ خۆیان بده‌ن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران