رۆژنامەیەکی کەنەدی پێشمەرگە چاوەڕوانیگەیەشتنی چەکی کەنەدا دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 825880
  • سه ر چاوه : ئۆتاوا سیتیزنی کەنەدی
Brief

تاوەکو ئێستا چەکەکان نەگەیشتوون

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ساڵێکە رەزامەندی لەسەر ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چەکەکان نەگەیشتوون، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت "راستە کەنەدا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر ناردنی ئەو چەکانە، بەڵام نەگیشتوونەتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: رۆژی دووشەممە 24-4-2017 رۆژنامەی ئۆتاوا سیتیزنی کەنەدی نووسیویەتی، کورد تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی گەیشتنی چەکەکانی کەنەدایە، بەڵام ئەو چەکانە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵێک بەر لە ئێستا، جەستین ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاندووە، چەک بۆ کوردەکان دەنێرن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو چەکانە نەنێردراون و کوردەکانیش لە چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو چەکانەدان.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژنامەکە تاوەکو ئێستا هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ ناردنی چەکەکان، بەڵام وەزارەتی بەرگریی کەنەدا بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە هاوئاهەنگیدان بۆ گەیاندنی چەکەکان لە نزیکترین کاتدا.
سەبارەت بە ناردن و نەناردنی ئەو چەکانەی کەنەدا، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند "بەڵێ راستە حکومەتی کەنەدا رەزامەندی لەسەر ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە دەست ئێمە".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی"کەنەدا لەگەڵ ئێمە هەماهەنگی هەیە و پێشتریش چەند جارێک یارمەتی هێزی پێشمەرگەی داوە و کەلوپەلی جەنگی ناردووە".


لەبارەی ئەو چەکانەی کە کۆتاجار کەنەدا ناردوویەتییە هەرێمی کوردستان جەبار یاوەر گوتی "پێشتر کەنەدا 7 رۆبۆت، چەند ئۆتۆمبێلێک، هەندێک دووربینی شەو و چەند کۆمپیوتەرێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە".

کەنەدا یەکێکە لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و لەو شەڕەشدا بە چەند شێوەیەک یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەدات.

لە مانگی شوباتی 2016ـدا هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا و جۆناسان ڤانس، فەرماندەی سوپای کەنەدا داوایان لە سەرکردایەتیی کوردستان و فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرد ناوی ئەو چەکانە بنووسن، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا پێویستییان پێیانە.

کەنەداش داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو رەزامەندی لە سەر دابینکردنی ئەو چەکانە بدات.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران