ئەردۆغان و پوتین، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ روو بەڕوو بوونەوەی تیرۆر، یەكدەخەن

  • کۆدی هه واڵ : 816919
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و سووریا مژاری سەرەکی گفتوگۆکان بوو.

ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و سووریا مژاری سەرەکی گفتوگۆکان بوو. دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، رووسیا و تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

گەرمی و چڕی دەنگی کامێرای میدیاکان گرنگی کۆبوونەوەی هاوپەیمانە نوێکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەردەخات. لەگەڵ خێرا بەرەوپێشچوونی رووداوەکانی ناوچەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەپەلە خۆی گەیاندە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە کریمیلن کۆبووەوە.

کۆبوونەوەی سەرانی رووسیا و تورکیا لەسەر بنەمای بەرپابوونی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات و ئێران بوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و رێکخستنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەو وڵاتەدا.

رووسیا و تورکیا رایانگەیاندووە، هەردوولا لە سووریا دژی داعش شەڕدەکەن. جگە لەمە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی کەرتی وزە و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات كرا.

بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوە نهێنییەکان، پوتین بەئەرێنی باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای کرد و گوتی " ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەخێرایی دەستیانپێکردەوە. لەماوەی رابردوودا ئێمە بەچالاکانە کارمان بۆ ئەوە کرد پەیوەندیی نێوانمان لەئاستی شیاوی هەردوو وڵاتدا بن".


گوتیشی "ئێمە بەچڕی کار لەسەر ئاڵۆزترین قەیرانەکان دەکەین، لەپێش هەمووشیان قەیرانی سووریا، من زۆر خۆشحاڵم بەوەی پەیوەندیی نێوانمان لەسەر ئاستی سەربازیی و خزمەتگوزارییە تایبەتەکان زۆر باشن، هەرچەندە هیچ کەسێك پێشبینی ئەمەی نەدەکرد".

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە پوتین و ئەردۆغان کۆنفڕانسێكی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا و سەرۆكی رووسیا گوتی "رووسیا و تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرد لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. ئەوەش لەسەر بنەمای رۆڵی چالاکی رووسیا و تورکیا کە نەک تەنیا توانیمان ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری ئەو وڵاتە دەستەبەر بکەین، بەڵکو توانیمان گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان لایەنە دژ بە یەکەکان لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بەرپابكەین".

لەبەرامبەردا ئەردۆغان داوایکرد چیدیکە باسی قۆناخی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا نەکرێت و رایگەیاند "هەردوو وڵات ئەو ئامانجەیان دەستەبەرکرد و قۆناخی ئاساییکردنەوەکەشیان تێپەڕاند".

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند "کۆبوونەوەی ئاستبەرزی نێوان تورکیا و رووسیا هاوکاریی ناوچەکە دەکات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی. هاوکات کاریگەری ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە زیاتر دەکات".

وەك سەرۆككۆماری توركیا باسیكرد، هاریکاریی تورکیا و رووسیا لەبواری وزە یەکێکە لە دەیان هاوکاریی دیکەی نێوان هەردوولا کە پەرە بە کەرتی نەوت و گازی سرووشتی دەدات. لەچوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکاندا پڕۆژەی هێڵی تورکیا و هەروەها پڕۆژەی ئەتۆمی ئەکویو تاوتوێدەکرێن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران