ڕەخنەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر خەڵکی سڤیل

ڕەخنەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر خەڵکی سڤیل

ڕێکخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ڕەخنەی لە هێرشەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بو سەر خەڵکی سڤیل لە سووریا گرت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕێکخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا: هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە پێی پێویست ڕێکاری باشی بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕەقە لەبەر نەگرتووە.

لە درێژەی ئەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرانبەر کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها هاتووە: هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی پێویستی سەبارەت بە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لەبارەی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە سووریای ئەنجام نەداوە.

شایانی باسە کە تەنیا لە یەکێک لە هێرشەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بۆ سەر خوێندنگەی ناوچەی مەنسوورە لە ڕەقە لانی کەم ٤۰ کەسی سڤیل کوژران.
.............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران