بەهرامی قاسمی

هۆکاری هەڕەشە ئەمنیەکانی جیهان ترامپە

  • کۆدی هه واڵ : 842459
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئۆباڵی ناسەقامگیری و هەڕەشە ئەمنییە جیهانیەكان، دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ، وبە سیاسەتی "هەڕەمەكی و پێچەوانە و دژ بەیەك" تۆمەتباری دەكات.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئاستی گرژیەكانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەرزبونەوەدایە، لە دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كە زۆربەی جار رایگەیاندووە، تاران پشتیوانی سەرەكی گروپە چەكدارەكانە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاندووە، "پێویستە لەسەر ترەمپ بەدواداچوون بكات بۆ هۆكاری كاولكاری و یاخیبونەكان، بەهۆی سیاسەت و كردەوە هەڕەمەكی و دژ بەیەك و پێچەوانەكانی خودی خۆی".

پێنجشەممەی رابردوو، دۆناڵ ترەمپ رایگەیاند، هەڕەشەی نوێ سەرهەڵدەدەن لەلایەن "رژێمە نا بەرپرسیار و سەركەشەكان"ی وەكو كۆریای باكورو ئێران و سوریا و ئەو حكومەتانەی كە كۆمەكی دارایی و پشتیوانیان دەكەن.

بەرپرسانی باڵای ئێران بەرپرسیاری نا ئارامی نا سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە نێویاندا هێرشەكانی تارانی پایتەخت، كە 18 كوژراوی لێكەوتەوە لەمانگی رابردوودا، دەخەنە ئەستۆی سعودیە، هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

سعودیە رەتیكردەوە، دەستی لە هێرشەكانی تاراندا هەبێت، كە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند.

سەرباری رەخنەكانی ترەمپ لە ئێران، بەرپرسێكی گەورەی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، پێدەچێت سەرۆكی ئەمەریكا پابەند بێت بەڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، شانبەشانی هێزە نێودەوڵەتییەكان، هەرچەندە سەرج و تێبینی لەبارەی رێككەوتنەكەوە هەیە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران